چوار شه‌ممه‌ 9 تشرینی یه‌كه‌م 2024

حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هاوکاریی کوردانی رۆژهه‌ڵات ناکات

ناسر ره‌زازی هونه‌رمه‌ندی رۆژهه‌ڵاتیی دانیشتووی باشووری کوردستان رایگه‌یاندووه حکومه‌تی هاوکاری پرۆژه‌ی هونه‌ریی ناکات.ماڵپه‌ڕی ئێن‌ئارتی بڵاویکرده‌وه، ناسر ره‌زازی به ته‌له‌فزیۆنی ئێن‌ئارتی راگه‌یاندووه حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هاوکاریی ناکات بۆ ده‌رهێنانی به‌رهه‌مێکی نوێی ئه‌و هونه‌رمه‌نده.

ره‌زازی جگه له‌وه‌ی ره‌دکردنه‌وه‌ی هاوکاریی له لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی پشتڕاست کردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌شی وت که پێیان وتووه: “به هیچ شێوه‌یه‌ک هاوکاریی کوردانی رۆژهه‌ڵات ناکه‌ین”.

گله‌ییه‌کی تری ره‌زازی ئه‌وه بووه که هونه‌رمه‌ندانی‌ كورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان له‌لایه‌ن سوپای‌ پاسدارانه‌وه‌ پێیان وتراوه‌ كه‌ خۆیان ماندونه‌كه‌ن، چونكه‌ ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی‌ ئه‌وان به‌دڵنیان نه‌بێت كه‌ناڵه‌كانی‌ باشوری‌ كوردستانیش بۆیان بڵاوناكه‌نه‌وه‌.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.