لە یەكەم بۆردوومانی بە هەڵەی فڕۆكەكانی هاوپەیمانان بۆ سەر داعش، 6 شەڕڤانی یەپەگە شەهید كران.
زۆرتر بخوێنەوە »کوردستان
پاركینگی زانكۆی كرماشان بەردەوامە لە پارە وەرگرتن لە خوێندكاران
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە زاگرۆس پۆست، پاركینگی زانكۆی رازیی كرماشان پارە لەو خوێندكارانە وەردەگرێت كە ئۆتۆمبیلەكانیان لەو شوێنە رادەگرن و بۆ پێدانی بەرچەسپی هاتوچۆ كردن پارە لەو خوێندكارانە وەردەگرێت.
زۆرتر بخوێنەوە »یەپەگە ئامارە گیانیەكان و دەسكەوتەكانی یەك مانگ شەڕی كۆبانی ئاشكرا كرد
لە ماوەی یەك مانگی رابردووە چەكدارانی داعش گەورەترین و فراوانترین هێرشیان بە ئامانجی داگیركردنی كوبانی دەستپێكرد و ئەمڕۆ لە سییەمین رۆژدایە.
زۆرتر بخوێنەوە »بوومەلەرزەیەكی بەهێز شاری “ئابدانان” لە پارێزگای “ئیلام”ی هەژاندەوە
بوومەلەرزەیەكی بە گوڕی 6/5 ریشتەر دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە شاری ئابدانان لە باشووری رۆژهەڵاتی پارێزگای ئیلامی هەژاندەوە.
زۆرتر بخوێنەوە »خۆپیشاندان و كۆنسێرتی پشیتوانی لە كۆبانێ لە سنە بەڕێوەچوو / بەوێنە
خوێندكارانی زانكۆی كوردستان لە شاری سنە، بە مەبەستی پشتیوانی لە خەڵكی كۆبانێ، خۆپیشاندانێكیان لە حەشەی ئەو زانكۆیەدا وەڕێخست.
زۆرتر بخوێنەوە »خۆپیشاندانی پشتیوانی لە كۆبانی لە تاران دەستی پێ كرد/ بەوێنە
هەر ئێستا خۆپیشاندانێكی بەرین لە بەردەم بینای رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان لە شاری تاران لە حاڵێ بەڕێوە چووندایە.
زۆرتر بخوێنەوە »پەیەدە ئامادەیە دیلەكانی داعش بەكچانی ئێزیدی بگۆڕێتەوە
هاوسەرۆكی پەیەدە ساڵح موسلێم رایگەیاندووە كە ژمارەیەك دیلی داعشیان لایە، ئامادەن بیگۆڕنەوە بە كچانی ئێزیدی و پێشمەرگە بە دیل گیراوەكانی لای داعش.
زۆرتر بخوێنەوە »پەیامی بەندكراوێكی سیاسی بۆ خەڵكی خۆڕاگری كۆبانێ
زیندانیەكی سیاسی بە ناوی محەمەد حسێن رەزایی كە لە ساڵی 1390ی هەتاویەوە لە زیندانی میناب راگیراوە و بە تۆمەتی پەیوەندیی لەگەڵ *كۆمەڵە* 45 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە، پەیامێكی ئاراستەی خەڵكی خۆڕاگری كۆبانێ كردووە.
زۆرتر بخوێنەوە »لە كرماشان زیاتر لە 150 راوچی نایاسایی گیراون
سەرەڕای رێنوینی و هوشدارییەكان سەبارەت بە قەدەغەبوونی راو، لەسەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا مەئموورانی ژینگەپارێزیی پارێزگای كرماشان ١٥٣ راوچیی سەرپێچیكارییان دەستیگر كردووە ئەمەش تەنیا لە 6 مانگی یەكەمی ئەمساڵدا بووە.
زۆرتر بخوێنەوە »ناوی 3 كەسی دیكە لە گیراوەكانی شاری سنە ئاشكرابوو
هەروەك پێشتر لە هەواڵەكانی زاگرۆس پۆست بڵاومان كردەوە، لە ماوەی رۆژانی رابردووداو بە هۆی خۆپیشاندانی پشتیوانی لە كۆبانی لە شارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بە دەیان كەس لە خۆپیشاندەران دەستگیر كران.
زۆرتر بخوێنەوە »دەرهێنەرێكی سنەیی خەڵاتەكەی پێشكەشی ئاشتی و ئاسایشی مرۆڤ لە جیهاندا كرد
كورتە فیلمی (رەش و سپی) لە دەرهێنانی سینەماكاری سنەیی جەلال ساعێد پەنا كە لە بەرهەمهێنانی بەڕێوەبەرایەتی سینەمای “دهۆك”ە، خەڵاتی یەكێك لە باشترین فیلمەكانی فیستیڤاڵێكی بەدەست هێنا.
زۆرتر بخوێنەوە »لە دوو بەرەی شەڕ لە كۆبانێ نزیك بە 600 كەس كوژراون
لە نێوان ڕۆژی ١٦ی سێپتامبر تا ١٠ی ئۆكتۆبر، واتە لە ماوەی ٢٥ ڕۆژی یەكەمی هێرشی داعش بۆ سەر كۆبانێ، ٢٥٥ كەس لە خەڵكی ئەو شارە گیانیان لەدەست داوە.
زۆرتر بخوێنەوە »هاوڵاتیانی سنەیی ناوی بلوارێك دەگۆڕن بە كۆبانی
هاوڵاتیانی دانیشتووی شاری سنە بۆ پشتیوانی زۆرتر لە خەڵكی خۆڕاگری كۆبانی، هەوڵ دەدەن ناوی بلوارێك (شەقامی گەورەی چەند باندە) بگۆڕن بە كۆبانی.
زۆرتر بخوێنەوە »دوا زانیاری لەسەر رێژەی ئەو كەسانەی لە باشووری كوردستان چوونەتە ناو داعش
لەماوەی دوو ساڵی رابردوو، 400 كەس لە باشووری كوردستان چونەتە ناوداعش و تائێستاش 70 كەسیان لێكوژراوە.
زۆرتر بخوێنەوە »نمایش كردنی مۆنۆمێنتی چیای شەنگال لە لایەن هۆنەرمەندێكی “سەقز”ی /بەوێنە
دوانیوەڕۆی دوێنێ دووشەممە 21ی مانگی رەزبەر مۆنۆمێنتی چیای شەنگال، كە لە لەیەن مەسعوود رەحیمی هونەرمەندی پەیكەرتاشی شاری “سەقز”ەوە دروست كراوە، لە ساڵۆنی شانۆی شەخسیی ئەو هونەرمەندە كوردەدا خرایە روو. بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی شارنیوز، مۆنۆمێنتی چیای شەنگال كە لە ١٤ حاڵەت دروست كراوە، ٩ دانەیان ژنانن كە ئاماژە بە گیانبازی و گیانفیدایی ژنان بۆ رزگاركردنی منداڵەكانیان و سەركەوتنیان بەسەر چیای …
زۆرتر بخوێنەوە »بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەی خوێندكارانی زانكۆی رازی شاری كرماشان / بەوێنە
بە پێی دوایین هەواڵەكان، ژمارەیەكی بەرچاو لە خوێندكارانی زانكۆی رازی شاری كرماشان بە مەبەستی پشتیوانی لە خەڵكی كۆبانی و مەحكوم كردنی هێرشەكانی داعش بۆ سەر ئەو شارە كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایی دەربڕینیان بەڕێوەبرد.
زۆرتر بخوێنەوە »