هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

دوا زانیاری لەسەر رێژەی ئەو كەسانەی لە باشووری كوردستان چوونەتە ناو داعش

لەماوەی‌ دوو ساڵی‌ رابردوو، 400 كەس لە باشووری كوردستان چونەتە ناوداعش و تائێستاش 70 كەسیان لێكوژراوە.

مەریوان نەقشبەندی‌، وتەبێژی‌ وەزارەتی‌ ئەوقاف و كاروباری‌ ئاینی‌ بە هەواڵنێریی خەندان ی رایگەیاند، “لەسەرتاسەری‌ هەرێمی كوردستان لەماوەی ئەم 2ساڵەی رابردوو، نزیكەی 400كەس چونەتە ناو داعش ، كە نیوەیان دوای داگیركردنی موسڵ لەلایەن داعش رۆیشتوون”.

نەقشبەندی‌ ئاماژەی‌ بەوەش كردووە كە، “لەكۆی‌ ئەو 400 گەنجە تا ئێستا زیاتر لە 70 كەسیان كوژراون، ژمارەیەك لەوانە لەشەڕەكانی داعش دژی بەشار ئەسەد و ژمارەیەكی دیكەشیان لە دژی یەپەگە و پێشمەرگە كوژراون”، دەشڵێت: 18 لەو گەنجە كوردانە بەدەستی خودی داعش گوللـەباران كراون بەتۆمەتی خیانەت و هاوكاریی هەواڵگری بۆ پێشمەرگە و فڕۆكەكانی ئەمریكا”.

ناوبراو وتیشی، ئەوەی‌ جێگای سەرنجە  لەسنوری شاری‌ دهۆك یەك حاڵەتیش تۆمار نەكراوە كەرۆیشتبێتە ناو داعش.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.