شه‌ممه‌ 3 حوزه‌یران 2023

پەیامی‌ بەندكراوێكی سیاسی بۆ خەڵكی خۆڕاگری كۆبانێ

زیندانیەكی سیاسی بە ناوی محەمەد حسێن رەزایی كە لە ساڵی 1390ی هەتاویەوە لە زیندانی میناب راگیراوە و بە تۆمەتی پەیوەندیی لەگەڵ *كۆمەڵە* 45 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە، پەیامێكی ئاراستەی خەڵكی خۆڕاگری كۆبانێ كردووە.

دەقی پەیامی ئەو زیندانیە سیاسیە بەم چەشنەیە:

وێڕای سڵاوێكی گەرم و شۆرشگێرانە
بەش بە حاڵی خۆم ئەو كردەوە نائێنسانی و كۆنەپەرستانەی داعش و كۆمەڵكوژی كوردان لە شەنگال و هێرش بۆ سەر شاری خۆراگڕی كۆبانێ مەحكوم دەكەم.
خۆڕاگری كچ و كوڕەكانی كۆبانێ بەرامبەر بە داگیركەرە خوێنڕێژەكانی داعش و دەوڵەتی تورك وام لێدەكات كە هەر چەند لە تاریكترێن زێندانی ئێراندام، بەڵام گەش بێن بم بە داهاتوو، بۆیە لە ناخی دڵمەوە سپاسی تاێبەتیان دەكەم و هەزاران سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدەكانیش دەنیرم.
ڵێردا لەم سوچی بەندیخانەوە داوا لە هەموو لایەك دەكەم كە بە هانای خەڵكی قارەمانی كوبانێەوە بچن و قەڵای خۆراگری كوردان لە دەستی داعش بێپارێزن.
بژی خۆراگری كچ و كوڕەكانی كۆبانێ
بە سپاسەوە
زێندانی سیاسی / موحەمەد حوسێن رەزایی

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.