هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

یەپەگە ئامارە گیانیەكان و دەسكەوتەكانی یەك مانگ شەڕی كۆبانی ئاشكرا كرد

لە ماوەی یەك مانگی رابردووە چەكدارانی داعش گەورەترین و فراوانترین هێرشیان بە ئامانجی داگیركردنی كوبانی دەستپێكرد و ئەمڕۆ لە سییەمین رۆژدایە.
ناوەندی چاپەمەنی یەكینەكانی پاراستنی گەل(YPG) ئەنجامەكانی شەڕ و پێكدادانی مانگێك بەرخۆدانی كوبانێ لەبەرامبەر بە هێرشەكانی چەكدارانی داعش ئاشكرا كرد. و باس لەوە دەكات كە 1294 چەكداری داعش كوژراون 143 كەس لە هێزی یەكینەكانی پاراستنی گەلیش گیانیان بەخت كردووە.
هەفتەی یەكەمین:
لە شەڕ و پێكدادانەكانی هەفتەی یەكەم بە گشتی (232) چەكداری داعش كوژراون، (4) تانك، (20) ئۆتۆمبیلی سەربازی و (7) دۆشكا تێكشكێندراون. هەروەها (17) كلاشینكۆف، دوو چەكی (M-16)، تۆپێكی هاوەن، چەكێكی بیكەیسی، موشەك هاوێژێك، ئارپێجییەك و گەلێك كەرەستەی سەربازی دیكە دەستیان بەسەردا گیراوە. لە شەڕ و پێكدادانەكاندا (32) شەڕڤانی یەكینەكانی پاراستنی گەل(YPG) و یەكینەكانی پاراستنی ژن(YPJ) گیانیان بەخت كرد.
هەفتەی دووەم:
لە هەفتەی دووەمی شەڕ و پێكدادانەكاندا دوو ناوەندی داعش تێكشكێندران (4) تانك، (3) چەكی دۆشكای جۆری(23 و 14.5)، هەروەها (9) ئۆتۆمبیلی سەربازی، هەمەرێك، (2) ماتۆر سیكلێت و تۆپێكی هاوەن تێكشكێندراوم. هەروەها (7) چەكی كلاشینكۆفیش دەستیان بەسەردا گیراوە. لە هەفتەی دووەمدا (294) چەتە كوژراون، لە شەڕ و پێكدادانەكاندا (32) شەڕڤانی YPG و YPJ گیانیان بەخت كرد. لە بەرەی رۆژئاوای شارەكەش (5) چالای گیانبازیی ئەنجامدراوە. لە شەڕ و پێكدادانەكاندا هەروەها (5) شەڕڤانی دیكەش گیانیان بەخت كرد.
هەفتەی سێیەم:
لە هەفتەی سێیەمی شەڕ و پێكدادانەكاندا (2) تانك، (39 تۆپی هاوەن، هەمەرێك، (7) ئۆتۆمبیلی سەربازی، ئۆتۆمبیلێكی بۆمبرێژكراو بە دوو سەرنشینەوە تێكشكێندراون. (10) كلاشینكۆف، چەكێكی قەناس، ئارپێجییەك، (2) دوربینی شەو دەستیان بەسەردا گیراوە. لە (150) خاڵ شەڕ و پێكدادان روویداوە و (351) چەتەی داعش كوژراون. لە شەڕ و پێكدادانەكاندا هەروەها (41) شەڕڤانی YPG و YPJ گیانیان بەخت كرد. لە چالاكی گیانبازی رێ هەڤاڵ ئارین میركاندا دەیان چەتەی داعش كوژران. ئارین میلكان بە چالاكییە گیانبازییەكەی خۆی بوو بە سیمبولی كوبانێ. لە شەڕ و پێكدادانەكانی ئەو هەفتەیەشدا (4) شەڕڤانی دیكەش گیانیان بەخت كرد.
هەفتەی چوارەمین:
لە ئەنجامی بەرخۆدانی شكۆمەندانە و مەزنی شەڕڤانانی YPG و YPJ و گەلی كوبانێ، هەرێمێكی ستراتیجی كە لە ژێر كۆنتڕۆڵی داعشدا بوو، رزگار كراوە. (4) ئۆتۆمبیلی سەربازی، ئۆتۆمبیلێكی سەربازی كە تێیدا دەیان چەكداری داعش هەبوون، (3) بارهەڵگر، (5) ئۆتۆمبیلی بۆمبرێژكراو، ماتۆرسیكلێتێكی بۆمبرێژكراو و تۆپێكی هاوەن تێكشكێندراون. لە شەڕ و پێكدادانەكانی ئەو هەفتەیەشدا (417) چەتەی داعش كوژران. هەروەها (3) ئارپێجی و گەلێك موشەك، (21) چەكی سووك، (2) دەمانچە، (16) چەكی كلاشینكۆف، (3) چەكیبیكەیسی، بۆمبە هاوێژێك و گەلێك جبەخانە دەستیان بەسەردا گیراوە. لەو هەفتەیەدا (24) شەڕڤانی YPG و YPJ كە لە ناویاندا فەرماندارێكی كەتیبەیەكی YPJ بە ناوی رۆژدا ئاخین گیانیان بەخت كرد.

ئەمەش لەحاڵێكدایە كە رێكخراوی مافی مرۆڤی سوریە پێشتر رایگەیاندبوو كە، لە ماوەی 25 رۆژی سەرەتای شەڕ و پێكدادانەكانی شاری كۆبانی، 294 كەس لە چەكدارانی داعش كوژراون و 255 كەسی مەدەنی و هێزی یەپەگە گیانیان بەخت كردووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.