هاوڵاتیانی سنەیی ناوی بلوارێك دەگۆڕن بە كۆبانی

هاوڵاتیانی دانیشتووی شاری سنە بۆ پشتیوانی زۆرتر لە خەڵكی خۆڕاگری كۆبانی، هەوڵ دەدەن ناوی بلوارێك (شەقامی گەورەی چەند باندە) بگۆڕن بە كۆبانی.

دەوترێ هاوڵاتیانی سنەیی بە ناردنی “ئێس ئێم ئێس” بۆ یەكتر، باس لەوە دەكەن كە لەمەوبەدوا ناوی بلواری بەسیجی چەوساوەكان (مستعچفین) كە لە لایەن كۆماری ئیسلامیەوە ناونراوە بگۆڕین بە بلواری كۆبانی.

لەو ئێس ئێم ئێسانەدا كە لە شاری سنە و لە نێوان هاوڵاتیاندا ئاڵووێر دەكرێ نووسراوە “نە تەنیا بۆ هاوخەمی لەگەڵ خەڵكی كۆبانی، بەڵكوو بۆ ئەوەی ئەم ناو گۆڕینە بكەین بە بیانوویەك تا لەبیرمان نەچێ كە هەموو رەنج و ئازارەكانی مێژوو لە سەر گەلەكەمان چلۆنە”.

شایانی باسە، لە ماوەی رۆژانی رابردوودا خۆپیشاندانگەلێكی مەزن لە شارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران بەتایبەت لە شاری سنە بەڕێوەچوو كە پاش كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەكە بە دەیان كەس لە خەڵكی شارەكە دەستگیر كران و دوێنێ ئێوارەش ژمارەیەكی دیكە لە لاوانی شاری سنەو لەوانە 3 خوێندكاری زانكۆی یەزدان پەنا لەو شارە دەستگیر و راپێچی گرتووخانەكانی كۆماری ئیسلامی كران.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.