یه‌ك شه‌ممه‌ 28 ئایار 2023

پەیەدە ئامادەیە دیلەكانی داعش بەكچانی ئێزیدی بگۆڕێتەوە

هاوسەرۆكی پەیەدە ساڵح موسلێم رایگەیاندووە كە ژمارەیەك دیلی داعشیان لایە، ئامادەن بیگۆڕنەوە بە كچانی ئێزیدی و پێشمەرگە بە دیل گیراوەكانی لای داعش.

هەواڵنێریی سپی میدیا رایاگەیاندووە كە سەرچاوەیەكی ئاگادار پێی راگەیاندوون، هاوسەرۆكی پەیەدە ساڵح موسلم لە كۆبوونەوەی لەگەڵ بارزانی و بەرپرسانی تری ی رایگەیاندووە كە ئەوان نزیكەی ٣٠ دیلی داعشیان لایە ئامادەن بیگۆڕنەوە بە ئێزیدییەكان بەتایبەتی ئافرەتەكانیان و ئەو دیلانەی پێشمەرگە كە لەلایەنە.

لە سەرەتای مانگی حوزەیراندا چەكدارانی داعش شاری شەنگال و شارۆچكەو گوندە ئێزیدی نشینەكانیان كۆنترۆڵ كرد و بە هەزاران ژن و كچ و منداڵیان بەدیل گرتووە و هەندێكیان لێ كوشتن و ژنەكانیشیان لای خۆیان راگرتووە و زۆربەشیان دەستدرێژیی سێكسیان كراوەتە سەر. ئەمەش لەحاڵێكدایە كە دوێنێ 5 كچی ئێزیدی دیلكراو بە دەستی داعش، توانیان هەڵبێن و بگەڕێنەوە ئامێزی بنەماڵەكانیان.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.