هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

کوردستان

كوژرانی دوو لاوی دیكەی كورد لە نێو ریزەكانی داعش

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەزوور رایگەیاندووە، كە دوو لاوی دیكە كە دانیشتووی پارێزگای ھەڵەبجەن و لە بەرواری (٢٩/٩/٢٠١٤) پەیوەندییان كردووە بە داعشەوە، ماوەی هەفتەیەكە، لە (بێجی) و لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆكەی هاوپەیمانانەوە كوژراون.

زۆرتر بخوێنەوە »

یەزدان پەنا:”یەكێتی”بۆ رازیی كردنی دڵی ئێران رێگریی لە لایەنەكانی رۆژهەڵات دەکات

“حسێن یەزادنپەنا” جێگری سكرتێری پارتی ئازادیی كوردستان، وتووێژێكی لەگەڵ رۆژنامەی هاوڵاتی ئەنجامداوە و لە چەند شوێندا “یەكێتی نیشتمانی كوردستان” دەداتە بەر رەخنە و باس لەوە دەكات كە یەكیەتی پەیوەندیی چڕ و پڕی لەگەڵ ئێران هەیە و بۆ رازیی كردنی دڵی ئێران پشتی لە هێزەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان كردووە و لە هەمان كاتدا *كۆمەڵە و دیمۆكرات* لە بواری سیاسی و سەربازییەوە بە …

زۆرتر بخوێنەوە »

كۆماری ئیسلامی حاشا لە بوونی وزەخانەی ئەتۆمی لە شاری “مەریوان” دەكات

نوێنەری هەمیشەیی كۆماری ئیسلامی لە ئاژانسی وزەی ئەتۆمی، وێڕای ئەوەیكە”ئەنجامدانی تەقینەوەی بەهێز” لە وزەخانەی ئەتۆمی لە ناوچەی “مەریوان” بە ساختەكاریی و تەزویر ناو لێدەبات، دەڵێ: وەها وزەخانەیەكی ئەتۆمی بوونی نیە و هەموو ئیدعاكان لەوبارەوە دوورن لە راستی و كۆماری ئیسلامی ئیزن بە ئاژانس دەدات، یەك جار و بەشێوەی خۆبەخشانە و چاودێریی كراو سەردانی وەها ناوەندێك كە ئیدعای دەكرێ بكرێت.

زۆرتر بخوێنەوە »

زیندانیەكی سیاسی لەجیاتی گواستنەوە بۆ نەخۆشخانە خرایە ژووری تاكەكەسی

زیندانیەكی سیاسی كورد بە ناوی “ئەفشین سوهرابزادە” كە بە نەخۆشی شێرپەنجەی رێخۆڵە گیرۆدە بووە، بە هۆی ناڕەزایی بەرامبەر پێڕانەگەیشتن بە دۆخی جەستەیی خۆی، لەجیاتی گواستنەوە بۆ نەخۆشخانە ڕەوانەی ژووری تاكەكەسی كرا.

زۆرتر بخوێنەوە »