پێنج شه‌ممه‌ 18 نیسان 2024

كوژرانی دوو لاوی دیكەی كورد لە نێو ریزەكانی داعش

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەزوور رایگەیاندووە، كە دوو لاوی دیكە كە دانیشتووی پارێزگای ھەڵەبجەن و لە بەرواری (٢٩/٩/٢٠١٤) پەیوەندییان كردووە بە داعشەوە، ماوەی هەفتەیەكە، لە (بێجی) و لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆكەی هاوپەیمانانەوە كوژراون.

هەروەها وتوویەتی، ئەو دوو لاوە یەكێكیان ناوی (ڕەشید حەمەئەمین عەلی)یە و لەدایك بووی ساڵی (١٩٩٧)ـە، لاوەكەی دیكەش ناوی (دلۆڤان دلاوەر میرزا)یە لەدایك بووی ساڵی (١٩٩٦)ە

بەپێی زانیارییەكان  تا ئێستا ژمارەی كوژراوانی  ناو داعش لە سنوری هەڵەبجە و شارەزوور و هەورامان  گەیشتووەتە 22 كەس.

هەروەها لەماوەی دوو حەفتەی رابرددودا سێ‌ لاوی تەمەن ١٦ بۆ ٢٠ ساڵو خەڵكی شاری مەهاباد لەریزەكانی داعش و لەشەڕی دژی پێشمەرگەدا كوژراون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.