كۆماری ئیسلامی حاشا لە بوونی وزەخانەی ئەتۆمی لە شاری “مەریوان” دەكات

نوێنەری هەمیشەیی كۆماری ئیسلامی لە ئاژانسی وزەی ئەتۆمی، وێڕای ئەوەیكە”ئەنجامدانی تەقینەوەی بەهێز” لە وزەخانەی ئەتۆمی لە ناوچەی “مەریوان” بە ساختەكاریی و تەزویر ناو لێدەبات، دەڵێ: وەها وزەخانەیەكی ئەتۆمی بوونی نیە و هەموو ئیدعاكان لەوبارەوە دوورن لە راستی و كۆماری ئیسلامی ئیزن بە ئاژانس دەدات، یەك جار و بەشێوەی خۆبەخشانە و چاودێریی كراو سەردانی وەها ناوەندێك كە ئیدعای دەكرێ بكرێت.

بە پێی راپۆرتی هەواڵنێریی حكومەتیی ئیرنا، رەزا جەعفەری نوێنەری كۆماری  ئیسلامی لە ئاژانسی ئەتۆمی، لە دانیشتی ئەم وەرزەی شورای بەڕێوەبەرایەتی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی دەڵێ : كۆماری ئیسلامی لەسەر ئەو قەناعەتەیە، كە ئیدعاكان لە راپۆرتی مانگی نوامبری ساڵی 2011ی زایینی ساختەكارانە و بێ بنەمایە و ئامادەین بۆ یەكجار و بە شێوەی خۆبەخشانە مەجالی دەستڕاگەیشتن بە بەڕێوەبەرایەتی ئەو وزەخانەیە كە دەڵێن لە ناوچەی “مەریوان”دایە، دەر بكەین.

شایانی باسە، كە ئاژانسی وزەی ئەتۆمی مانگی نوامبری ساڵی 2011ی زایینی بە بڵاو كردنەوەی راپۆرتێ، رایگەیاندبوو كە یەكێك لە وڵاتانی جیهان كۆمەڵێ دیكۆمێنتی ئا راستەی ئاژانس كردووە و ئەو بەڵگانە دەیسەلمێنن كە كۆماری ئیسلامی لە ناوچەی “مەریوان” سەر بە رۆژهەڵاتی كوردستان تەقینەوەی بەهێزی ئەنجام داوە و ئەمەش نیگەرانیەكی زۆری لای خەڵكی ناوچەكە دروست كردووە.

ئەمەش لەحاڵێكدایە كە بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی سەرلەبەیانی رۆژی پێنجشەممە 29ی مانگی خەزەڵوەر بڵاوی كردەوە، كە كۆماری ئیسلامی تا ئێستا نەیتوانیوە گومانەكان بەدواداچوونی گوماناویی بەرنامەی ئەتۆمی خۆی بسڕێتەوە و لە دوو كاتدا بە دوو پرسیاری زۆر گرنگ سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی خۆی وەڵامی نەداوەتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.