پرۆژەیەكی نیوە كارەی “سەوڵاوا” پێویسی بە دەیان میلیارد بودجە هەیە

بۆ تەواو كردنی پرۆژەیەكی نیوەكارەكانی شاری”سەوڵاوا” لانیكەم تەنیا بۆ یەك پرۆژە پێویست بە ٣٢ میلیارد تمەن بودجە هەیە.

مەسعود روحانی فەرمانداری شاری “سەوڵاوا” باس لەوە دەكات، كە پرۆژەگەلێكی زۆر لە ئاستی ئەو شارە نیوەكارە ماونەتەوە و  نەخۆشخانەی ٣٢ تەختە وا لە گرینگترین پرۆژەگەلێكە كە نیوەكارە ماوەتەوە پێویستی بە 32 میلیارد تمەن پارە هەیە و تا ئێستا بۆی تەرخان نەكراوە.

ناوبراو هەروەها ئاماژە بە پرۆژەی گرینگی دیكەی ئەم شارە وەكوو پرۆژەی میللی ئیسفاڵت كردنی رێگای سەوڵاوا_ كامیاران دەكات و دەڵێ: كە لە ئەگەری تەواو كردنی ئەم پرۆژەیە كار و گەشەپێدان تا رادەیەك پەرە دەستێێنت، بەلام هەتا ئێستا ئاوڕی لێ نەدراوەتەوە.

فەرمانداری سەوڵاوا، ئاماژە بە مادەی 180 دەكات و دەشڵێ: خەڵك لەوەیكە ئەو بڕیارە جێبەجێ نەكراوە نیگەرانن و نامەیەكیان ئاراستەی پارێزگاری سنە كردووە و لەو رێگایەوە نیگەرانی و خواستی خۆیان بە كاربەدەستان راگەیاندووە.

شایانی باسە ماوەی چەندین ساڵە كە ناوچەكانی كوردستان لە لایەن رژیمەوە بە چاوی هەڵاواردنەوە كاری لەسەر دەكەن و تا ئێستا كەمترین پێداویستی و پارەی نەوژەنكردنەوە بۆ ئەو پرۆژانە تەرخان كردووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.