هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

دەستگیر، بانگ كردن و هەڕەشە بۆ سەر 4 چالاكی سیاسی و عەقیدەتی كورد

هاووڵاتییەكی كوردی خەڵكیگوندی “گامێشگۆل” لە ناوچەی ئاڵەشینی بۆكان بە هۆكارێكی نادیار لەلایەن مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر كرا.

ماڵپەڕی كوردپا بڵاوی كردەوە، وێڕای بڵاو كردەوەی ئەو هەواڵە باسی لەوە كردووە، كە  ناوی “ئیسماعیل سپایی” ە.

ئەو هاووڵاتییە كە وەرزێڕ و ژیانی هاوسەریەتیشی پێكهێناوە، رۆژی سێ‌شەممەی هەفتەی رابردوو لەلایەن چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی لە شاری “میاندواو” دەستگیر كراوە.

سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی “سپایی”سەبارەت بە هۆكاری دەستگیركرانی و شوێنی راگیرانی كوڕەكەیان، هیچ زانیارییەك لە چارەنووسی سەعید لەبەردەستدا نییە.

لە لایەكی دیكەوەو لە درێژەی فشاری چەكدارانی كۆماری ئیسلامی بۆسەر هاووڵاتییانی كورد، دوو چالاكی ئایینی لە شارەكانی سنە و كامیاران، بانگكرانە ئیدارەی ئیتلاعات.

ناوی ئەو دوو چالاكە ئایینیە، موختار هیدایەتی (خەڵكی شاری سنە) و ئەسعەد پەیك (خەڵكی شاری كامیاران) راگەیەندراوە، بانگ كراونەتە ناوەندە ئەمنیەتی و ئیتلاعاتیەكانی كۆماری ئیسلامی.

هەروەها عەبدوڵڵا شادی تەمەن ٨١ ساڵ و دانیشتووی گوندی “كاوانە”ی سەربە شاری كامیاران بەهۆی چالاكیی سیاسیی كوڕەكەیەوە حوكمی زیندانیی تەعزیریی بۆ بڕایەوە.

عەبدوڵڵا شادی، باوكی ئیسماعیل هەتا ئێستا چەندین جار بانگكراوەتەوە ناوەندە ئەمنییەكان و داوای لێكراوە كوڕەكەی بگەڕێنێتەوە بۆ كوردستانی رۆژهەڵات.

ئیسماعیل شادی چالاكی سیاسی و مامۆستای قوتابخانەی “رەجایی” لە كامیاران، ساڵی ٨٦ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەكانەوە لە شوینی كارەكەی دەستگیر و ماوەی 4 مانگ لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەدا دەستبەسەر بوو.

ئەو مامۆستایە، دواتر لە لایەن ناوەندە ئەمنییەكانەوە بە “پڕوپاگەندە دژی رژیم” و  موحاربە(شەڕ لەگەڵ خودا) لە رێگەی ئەندامەتی لە یەكێك لە حیزبە كوردییەكانی ئۆپۆزیسیۆنی كۆماری ئیسلامی تۆمەتبار كرا.

ئیسماعیل شادی تەمەن ٣٧ ساڵ، كە ژن منداڵیشی هەیە ئێستاكە بەهۆی گوشاری ناوەندە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامیەوە رووی لە دەرەوەی وڵات كردووەو لە باشووری كوردستان نیشتەجێیە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.