كوژران و بریندار بوونی 3 كرێكاری لاو لە شاری “سەقز”

3 كرێكاری لاو لە شاری “سەقز” بە هۆی بەرق گرتوویی كوژراو و بریندار بوون.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە *زاگرۆس پۆست*، رۆژی چوارشەممە 28ی مانگی خەزەڵوەر 3 كرێكاری لاوی خەڵكی شاری “سەقز” لە كاتی كاركردن بە ئامێری “باڵابەر” (كە بۆ بردنە سەرەوە و هێنانە خوارەوەی كەرەستەی كار كەڵكی لێ وەردەگیردرێت) لە گەڕەكی “بەهارستانی سەرۆ” بە هۆی بەرق گرتوویی 2 كەسیان گیانیان لەدەستداوە و یەكێكی دیكەشیان بە توندتی تووشی سووتان بووە.

ئەو 2 كرێكارەی كە گیانیان لەدەستداوە ناوەكانیان بریتیە لە “سامان شەریفی و سەید حەیدەر حەمزەیی” راگەیەندراوە، بەڵام شۆناسی كەسە بریندارەكە نادیارە.

جێگای باسە، دوایین ئامارەكانی دەریدەخات، كە رۆژانە 5 كرێكار لە ئێران بە هۆی رووداوی كار گیانیان لەدەست دەدەن و ساڵی رابردووش نزیك بە 13 هەزار رووداوی كار لە ئێران روویداوە كە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی هەزار و 800 كرێكار و زۆربەی ئەو كەسانەش كە لە رووداوەكانی كاردا گیانیان لەدەست دەدەن، كرێكارانی بەشی بیناسازیی پێكی دەهێنن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.