“مەسعود بارزانی” سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوای لە وڵاتانی دراوسێی باشووری کوردستان کرد کە بە زمانی هەڕەشە قسە لەگەڵ هەرێمی کوردستان نەکەن، چونکە “هەڕەشە لە کەس قەبوڵ ناکەین.
زۆرتر بخوێنەوە »کوردستان
دێگۆلان: سێ شاڕۆمەندی کورد دەستگیر کران
سێ شاڕۆمەندی رۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوەکانی ئازاد نادری، یەدوڵڵا شاکری و سیروان نادری خەڵکی دێگۆلان لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستگیرو بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
زۆرتر بخوێنەوە »تاران: مامۆستایەکی کورد دەستگیر کرا
بە پێی هەواڵەکان ئەندامێکی ئەنجومەنی سینفی مامۆستایانی رۆژهەڵاتی کوردستان دوای سەردانیکردنی بۆ دادسرای “موقەدەس” لە شاری تاران دەستگیرو رەوانەی زیندانی ئەوین کرا.
زۆرتر بخوێنەوە »سەردەشت: کاسبکارێک بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران کوژرا
بە پێی ئەو هەواڵەی بە زاگرۆس پۆست گەییشتوە، ئەمڕۆ دووشەممە 27ی خەرمانان، هێزەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران لە ئاوایی “هێیە”‘ی سەر بە شاری شنۆ تەقەیان لە کۆمەڵێک کاسبکار کردوە کە لە ئاکامدا کاسبکارێک بە ناوی “سلێمان قادری” خەڵکی ئاوایی “نەڵاس” سەر بە شاری سەردەشت گیانی لە دەستدا.
زۆرتر بخوێنەوە »ئێران: کۆڵبەران تۆپباران دەکات
لە سنووری کێلەشین هێزەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران کاروانێکی کۆڵبەران تۆپباران دەکاتو لە ئاکامدا دوو کۆڵبەر بریندار دەبن.
زۆرتر بخوێنەوە »لە سێ رۆژی رابردوو کۆڵبەرێک دەکوژرێتو کۆڵبەرێکی دیکەش بریندار دەبێت
بە پێی هەواڵەکان لە سێ رۆژی رابردوودا، کۆڵبەرێک لە شاری “خۆی” لە شاخێک کەوتە خوارەوەو کاسبکارێکی “مهاباد”یش بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامیەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران گیانی لە دەستداو هەروەها لە سنووری “پیرانشار”یش کۆڵبەرێکی بەتەمەن لە کاتی کۆڵبەرییدا بە هۆی جەلتەی دڵەوە گیانی لە دەستدا.
زۆرتر بخوێنەوە »مەریوان: هاووڵاتێکی کورد دەستگیر کرا
شاڕۆمەندێکی کورد بە ناوی “سەعدی محەمەدی” لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی شاری مەریوانەوە دەستگیر کراو بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
زۆرتر بخوێنەوە »هاووڵاتێکی دیکەی کورد لە کرماشان دەستگیر کرا
لە درێژەی دەستگیرکردنی هاووڵاتیانی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان شاڕۆمەندێکی خەڵکی “گیلانغەرب” لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە دەستگیر کرا.
زۆرتر بخوێنەوە »کۆشکی سپی داوای هەڵوەشاندنەوەی ریفرئەندۆمی هەرێمی کوردستان دەکات
کوشکی سپی لە راگەێیندراوێکدا جەخت لەسەر ههڵوهشاندنهوهی بڕیاری ڕیفراندۆم دهكاتو هەروەها داوای گفتوگۆی نێوان ههرێمو بەغداد دهكاتهوه.
زۆرتر بخوێنەوە »بارزانی: حیساب بۆ یەک کەس ناکەینو بەردەوام دەبین لە ریفرئەندۆم
لهكاردانهوهی دژایهتییه بهردهوامهكانی ئهمریكاو وڵاتانی ئوروپاو ناوچهكه بۆ ریفراندۆم، مهسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دهڵێت: “وامان دهزانی له پاداشتی خوێنی ئەوهەموو شههیدهو دوای شكاندنی ئهفسانهی داعش، دێنو پێمان دهڵێن سهربهخۆیی مافی ئێوهیه، ئهی كوا مهبدهئو بڕواتان بهئازادیو مافی مرۆڤو دیموكراسی گهلان، مادام ئێوه بهو جۆره بیر دەکەنەوە ئێمهش بهردهوام دهبین لهسهر رێگهی خۆمانو خهڵكی كوردستان شهرعیهت بە ریفراندۆم ئەدات نهك …
زۆرتر بخوێنەوە »تاران.. لە گردبوونەوەیەكدا كوشتنی كۆڵبەرانی کورد مەحكوم كرا
ئەمرۆ هەینی 24ی خەرمانان ژمارەیەك چالاكوانی مەدەنی بۆ مەحكومكردنی تەقەكردنو كوشتنی كۆڵبەرانی لە مەیدانی ئازادی شاری تاران كۆبوونەوەیەكیان ساز كرد.
زۆرتر بخوێنەوە »چالاکێکی مەدەنی لە کرماشان دەستگیر کرا
دوای دەربرینی ناڕزایەتی شاڕۆمەندانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە دژی کوژرانی سیستماتیکی کۆڵبەرانی کورد لەلایەن هێزە نیزامیو ئەمنیەتییەکانی رژیم لە کوردستان، شەپۆڵیکی ناڕزایەتی هەموو شارەکانی کوردستانی گرتەوەو رژیمیش دەستی داوەتە گرتنی چالاکانی مەدەنی رۆژهەڵاتی کوردستان.
زۆرتر بخوێنەوە »سنە: سێ کەس لە گیراوەکانی خۆپیشاندانەکەی 15ی خەرمانان ئازادی کران
بە پێی ئەو هەواڵەی بە زاگرۆس پۆست گەییشتوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ کەس لە گیراوەکانی خۆپیشاندانەکەی رۆژی رابردووی شاری سنە کە بۆ پشتگیری لە کۆڵبەرانی شاری بانە لە مەیدانی “اقبال” کۆببونەوە، ئازاد کراون.
زۆرتر بخوێنەوە »هێزە نیزامیەکان لە سنووری شاری سەقز تەقە لە کاسبکارێکی کورد دەکەن
لە شاری سەقز، هێزە نیزامیەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران تەقە لە کاسبکارێکی کورد دەکەنو دواتریش بە توندی شکنجەی دەکەن.
زۆرتر بخوێنەوە »دەیان کەس لە شارەکانی سنە، سەقزو بانە دەستگیر کراون
هێزە ئەمنیەتییەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران لە شاری سنە زیاتر لە 20 کەسیا دەستگیر کردوەو گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار، هەروەها لە شاری بانەش زیاتر لە 22 کەس دەستگیر کراون کە 18 کەسیان ئازاد کراوەو چوار کەسی دیکەیان هێشتا هەر لە ژێر لێپرسینەوەدانو لە شاری سەقزیش زیاتر لە 8 کەس دەسگیر کراون کە تا ئێستە چارەنووسیان نادیارە.
زۆرتر بخوێنەوە »پیرانشار: تەقە لە کۆڵبەران دەکرێت
هێزە نیزامییەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران لە سنوورەکانی پیرانشارو هەورامان زیاتر لە ٥ ئەسپی کۆڵبەران دەکوژنو ٣٥ ئەسپی دیکەی کاسبکاران لەگەڵ خۆیان دەبەن.
زۆرتر بخوێنەوە »