چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

هێزە نیزامیەکان لە سنووری شاری سەقز تەقە لە کاسبکارێکی کورد دەکەن

لە شاری سەقز، هێزە نیزامیەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران تەقە لە کاسبکارێکی کورد دەکەن‌و دواتریش بە توندی شکنجەی دەکەن.

شەوی 15ی خەرمانانی ساڵی 1396ی هەتاوی کاسبکارێک بە ناوی “شۆڕش قادرزادە” خەڵکی ئاوایی “تیلەکۆ”ی سەر بە شاری سەقز، لە حاڵێکدا بۆ کرینی کەل‌وپەل چ بوو بۆ ئاوائیە سەر سنوورەکانی شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە تەقەی لێدەکرێت و بە توندی بریندار دەکرێت.

“شۆڕش قادر زادە” دوای ئەوەی بریندار دەکرێ و لەلایەن ئەو هێزانەوە شکنجە دەکرێت، دوای چەن کاتژمێر خەڵک دەیگوازنەوە بۆ نەخۆشخانەیەک لە شاری سەقز، دوکتوورەکان دەڵێن بە هۆی شکنجەوە یەکێک لە گورچیلەکانی لە دەست داوە، ناوبراو دواتر دەگوزارێتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری سنە و لەویش دوکتوورەکان پێیان رایانگەیاندوە کە ئەگەری ئەوە لە ئارادایە کە “قطع نخاع” بووبێت‌و چیدی نەتوانێت بروات بە رێگەدا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …