تاران: مامۆستایەکی کورد دەستگیر کرا

بە پێی هەواڵەکان ئەندامێکی ئەنجومەنی سینفی مامۆستایانی رۆژهەڵاتی کوردستان دوای سەردانیکردنی بۆ دادسرای “موقەدەس” لە شاری تاران دەستگیرو رەوانەی زیندانی ئەوین کرا.

“موختار ئەسەدی”  ئەندامی ئەنجومەنی سینفی مامۆستایانی رۆژهەڵاتی کوردستان  کە بە مەبەستی بە دوداچوونی دۆسەیەکەی، دوای سەردانیکردنی بۆ دادسەرای “موقەدەس” لە شاری تاران، دەستگیرو بۆ تێپەراندنی باقی حوکمەکەی رەوانەی زیندانی “ئەوین” کرا.

جێگەی ئاماژەیە کە موختار ئەحمەدی خاوەن بروانامەی کارناسی باڵای زانینگەی تارانی لە بواری کۆمەڵناسیدا هەیە کە لە ساڵەکانی 1385و1389 بە هۆی چالاکی لە بواری کێشەکانی مامۆستایاندا دەستگیرو هەروەها سزای زیندان‌و دوورخستنەوەی بەسەردا سەپێندراوە. هەروەها چەندین جار لە دوور خراوەتەوە بۆ شاری کەرەج‌و ساڵی 1389ی هەتاوی لە شاری کەرەج دەستگیر دەکرێت‌و دوای 66 رۆژ لە 9ی خەرمانانی هەر ئەو ساڵەدا بە دانانی بارمتە ئازاد دەکرێت.

شایانی باسە ناوبراو لەلایەن دادگای ئینقلابی رژیمی ئیسلامی ئێران بە تۆمەتی پڕوپاگەندە بە دژی نیزام، سزای ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپێندراو ئەم حوکمە لەلایەن لقی 31ی دادگای پێداچوونەوەی شاری تاران پشت‌راست کراوەتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …