پێنج شه‌ممه‌ 21 تشرینی دووه‌م 2024

چالاکێکی مەدەنی لە کرماشان دەستگیر کرا

دوای دەربرینی ناڕزایەتی شاڕۆمەندانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە دژی کوژرانی سیستماتیکی کۆڵبەرانی کورد لەلایەن هێزە نیزامی‌و ئەمنیەتییەکانی رژیم لە کوردستان، شەپۆڵیکی ناڕزایەتی هەموو شارەکانی کوردستانی گرتەوەو رژیمیش دەستی داوەتە گرتنی چالاکانی مەدەنی رۆژهەڵاتی کوردستان.

رۆژی شەممە 19ی خەرمانانی ساڵی 1396ی هەتاوی هێزە ئەمنیەتییەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران لە شاری گیلان، سەر بە پارێزگای کرماشان، “رەسوول سەیادیانی” دەستگیر دەکەن. هەروەها ماڵەکەی بە وردی دەپشکنن‌و کەل‌وپەلە شەخسیەکانی لەگەڵ خۆیان دەبەن.

جێگەی ئاماژەیە کە لە رۆژانی رابردوو لە شارە جیاجیاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر لە 50 کەس دەستگیر کراون کە تا ئامادە کردنی ئەم هەواڵە چارەنووسی کۆمەڵێک لە گیراوەکان نادیارە.

شایانی باسە حەوتووی رابردوو 5 چالاکی دیکەش گیراون کە ناوەکانیان بریەتیین لە:

١ـ فەرزاد سەفەرە ، شاعیر و چالاکی فەرهەنگی

٢ـ فواد مزەفەری، چالاکی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی

٣ـ ئەرسەلان عەباسی، ژەنیار و چالاکی مەدەنی

٤ـ شەهریار تەهماسبی ، چالاکی ژینگە پارێز

٥ـ شەهریار روستەمی، نووسەر

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …