هێزە ئەمنیەتییەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران لە شاری سنە زیاتر لە 20 کەسیا دەستگیر کردوەو گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار، هەروەها لە شاری بانەش زیاتر لە 22 کەس دەستگیر کراون کە 18 کەسیان ئازاد کراوەو چوار کەسی دیکەیان هێشتا هەر لە ژێر لێپرسینەوەدانو لە شاری سەقزیش زیاتر لە 8 کەس دەسگیر کراون کە تا ئێستە چارەنووسیان نادیارە.
بە پێی هەواڵەکان رۆژی ١٦ی خەرمانانی ساڵی 1396ی هەتاوی کۆمەڵێک لە چالاکانوخەڵکی شاری سنە بۆ پشتگیری لە کۆڵبەران لە مەیدانی “اقبال” ئەو شارە کۆبوونەوە کە لە ئاکامدا لانیکەم 20 کەسیان دەستگیر کران.
ناوی چەن کەس لە دەسگیر کراوان بریتییە لە “موزەفەر سالح نیا، خالید حسینی و سوهراب جەلالی” و کۆمەڵێکی دیکە لە چالاکانی مەدەنی شاری سنە.