ئەمرۆ هەینی 24ی خەرمانان ژمارەیەك چالاكوانی مەدەنی بۆ مەحكومكردنی تەقەكردنو كوشتنی كۆڵبەرانی لە مەیدانی ئازادی شاری تاران كۆبوونەوەیەكیان ساز كرد.
سەرچاوەیەك لەناو كۆبوونەوەكە بە زاگرۆس پۆستی راگەیاند: كۆبوونەوەی ئەمرۆ بۆ پشتیوانییە لە خەڵكی شاری بانەو مەحكومكردنی كوشتنی كۆڵبەرانو هەرچەشنە توندوتیژییەكە بەرامبەر بە كاسبكارانو كۆڵبەرانی كورد ئەنجام دەدرێت.