هێزە نیزامییەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران لە سنوورەکانی پیرانشارو هەورامان زیاتر لە ٥ ئەسپی کۆڵبەران دەکوژنو ٣٥ ئەسپی دیکەی کاسبکاران لەگەڵ خۆیان دەبەن.
بە پێی هەواڵەکان شەوی ١٣ی خەرمانان هێزە نیزامییەکانی رژیم لە “ژاڵانە” تەقە لە کۆڵبەران دەکەنو ژمارەیەک ئەسپو باری کاسبکاران دەبەنو هەروەها هێزە نیزامییەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران لە گەردەنە “تەتە” بۆسەیان بۆ کاسبکاران دانابووو لە ئاکامدا ٣٥ سەر ئەسپ و هێستری کاسبکارانیان لەگەڵ خۆیان برد.
ئەمە لە حاڵێکدایە پێشتریش، هێزەئەمنییەتیەکانی رژیم لە ناوچەی هەورامان، گرووپ گرووپ کاسبکاران و کۆڵبەرانیان بانگهێشت کردوەو سنوورەکان دادەخەنو چیدی بۆیان نییە بێنە سەر سنوور.
شایانی باسە هێزە نیزامییەکانی رژیم بە دۆشکا تەقەیان لە کاسبکاران کردووەو لە ئاکامدا ٥ سەر ئەسپی کاسبکاران بە کوشت چوون.