له‌كاردانه‌وه‌ی دژایه‌تییه به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌مریكاو وڵاتانی ئوروپا‌و ناوچه‌كه بۆ ریفراندۆم، مه‌سعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ده‌ڵێت: “وامان ده‌زانی له پاداشتی خوێنی ئەوهەموو شه‌هیده‌و دوای شكاندنی ئه‌فسانه‌ی داعش، دێن‌و پێمان ده‌ڵێن سه‌ربه‌خۆیی مافی ئێوه‌یه، ئه‌ی كوا مه‌بده‌ئ‌و بڕواتان به‌ئازادی‌و مافی مرۆڤ‌و دیموكراسی گه‌لان، مادام ئێوه به‌و جۆره بیر دەکەنەوە ئێمه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر رێگه‌ی خۆمان‌و خه‌ڵكی كوردستان شه‌رعیه‌ت بە ریفراندۆم ئەدات نه‌ك خه‌ڵكی ده‌ره‌وه، مادام ئه‌وان به‌و جۆره دژایه‌تی ئێمە ده‌كه‌ن، ئێمه‌ش حساب بۆ ره‌ئی یه‌ك به‌شه‌ر ناكه‌ین.”
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە درێژەی وتەکانیدا وتیشی: تاوەکو ئێستا هیچ بەدیلێک بۆ گشتپرسی نییەو ریفرئەدۆم دواناخرێت‌و هەروەها سەبارەت بە بریارەکەی پەرلەمانی عێراقیش وتی: خۆتان ماندوومەکەن بڕیارەکانتان ناگەنە کوردستان.
شایانی باسە بارزانی سەبارەت بە کەرکووک و ناوچە دابراوەکانی هەرێمی کوردستان وتیشی: “ئەو ناوچانە کوردستانین‌و ئامادەنین یەک چرکە گفتوگۆ لەسەر سنووری کوردستان بکەین”.