لە درێژەی دەستگیرکردنی هاووڵاتیانی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان شاڕۆمەندێکی خەڵکی “گیلانغەرب” لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە دەستگیر کرا.
بە پێی هەواڵەکان حەوتووی رابردوو “رەسووڵ سەیادیان” لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستگیرو بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوەو هەروەها ماڵی ناوبراویان پشکنیوەو کەلوپلی شەخسیەکانیان لەگەڵ خۆیان بردوە.
جێگەی ئاماژەیە کە لە رۆژانی رابردوو کەسی دیکەش لە پارێزگای کرماشان دەستگی کراونو دواتر گوازراونەتەوە بۆ زیندانی دیزڵئاوای شاری کرماشان.