هاوكات لەگەڵ ناشتنی تەرمی 7 چەكداری پاكستانی سەر بە سپای ئێران لە شاری قوم، وتەبێژی كومیسیۆنی ئەمنیەتی میللی مەجلسی ئێران باسی لە لێكدانەوەی گەڵاڵەی ئەو كومیسیۆنە سەبارەت بە ئەندامەكانی سپای ئێران لە شەڕە ناوچەییەكاندا كردووە.
زۆرتر بخوێنەوە »ئێران
حەسەن رۆحانی: هەموو هێزەكانی جیهان لە بەرامبەر گەلی ئێراندا شكست دێنن
حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێران لە رێوڕەسمی نۆیەمین یادی رۆژی میللی تەكنۆلۆژی ئەتۆمیی ئێراندا، وتی: ئەگەر هەموو جیهان بڵێن دەیانەوێ بە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەكان و لەسەر بنەمای زەبر و زەنگ، بەرەوڕووی گەلی ئێران دەبنەوە، گومانم نییە كە هەموو هێزە جیهانییەكان لە بەرامبەر گەلی ئێراندا تووشی شكست دەبن.
زۆرتر بخوێنەوە »بانكێك و 32 شیركەتی كەشیتیڕانی ئێران دووبارە بەرەوڕووی گۆمارۆ بوونەوە
یەكێتی ئوروپا بۆ جارێكی دیكە و ئەم جارە بە كەڵك وەرگرتن لە بنەما حقوقیە نوێیەان، گەمارۆی نوێی لە دژی بانكی تجارەت و 32 شیركەتی كەشتی رانی ئێرانی سەپاندووەز پێش لەمە دادگایەك لە ئوروپا گەمارۆكان لە دژی ئەو بانكە و 40 شیركەتی كەشتیڕانی هەڵوەشاندبووەوە.
زۆرتر بخوێنەوە »جان بێرنان : ئەو هەموو ئیمتیازەی لە ئێران وەرگیراوە جێگای سەرسوڕمانە
جان بێرنان، سەرۆكی رێكخراوی ناوەندیی زانیارییەكانی ئەمریكا، “سیا” پێی وایە بەشیكی زۆر لەو ڕەخنانەی لە ڕێككەوتنی ئەتۆمی ئێران دەگیرێ، لە جێی خۆیاندا نینو هەر بۆ خۆنواندنە.
زۆرتر بخوێنەوە »قاسم رەزایی: زیاتر لە 80 گرووپ لە خاكی پاكستان دژی ئێران كار دەكەن
فاسم رەزایی فەرماندەیی سنوورپارێزی هێزە ئینتزامییەكانی ئێران وتی: زیاتر لە 80 گرووپی جیاجیا لە خاكی پاكستانەوە دژی ئێران كردەوەی خرابكارانە ئەنجام دەدەن.
زۆرتر بخوێنەوە »كەوتنەخوارەوەی هێلیكۆپترێكی سپای پاسداران 2 كوژراو و برینداری لێكەوتەوە
لە ئاكامی كەوتنە خوارەوەی هێلیكۆپترێكی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە سیستان و بەلوچستان، 2 چەكداری كۆماری ئیسلامی بریندار بوون.
زۆرتر بخوێنەوە »ئیسرائیل: هێرشی نیزامی بۆسەر ئێران ئەگەرێكی كراوەیە
وەزیرێكی ئیسرائیلی رایگەیاند، سەرەڕای ئەنجامدانی رێكەوتنی ئێران لەسەر پرسی ئەتۆمی لەگەڵ وڵاتانی (5+1) بەڵام ئەگەری هێرشی سەربازی بۆ سەر ئەو وڵاتە لای ئیسرائیل كراوەیە.
زۆرتر بخوێنەوە »8 سنوورپارێزی كۆماری ئیسلامی لە سیستان و بەلوچستان كوژران
چەند كاتژمێر پاش ئەوەیكە سپای پاسداران راگەیەندراوێكی لەسەر تێكهەڵچوون و لەنێوبردنی گرووپێكی تیرۆریستی بڵاو كردەوە، هەواڵێك سەبارەت بە كوژرانی 8 سەربازی ئەو وڵاتەش لە نزیك شوێنی تێكهەڵچوونەكە بڵاو كرایەوە.
زۆرتر بخوێنەوە »وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریكا: گەمارۆكان دژی ئێران وەك خۆی دەمێنێتەوە
وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریكا لە بەیاننامەیەكدا سەبارەت بە گەڵاڵەی هاوبەشی گشتیی سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران رایگەیاند كە گەمارۆ ئابوورییەكانی دژی ئەو وڵاتە وەك خۆیان دەمێننەوە.
زۆرتر بخوێنەوە »نەتانیاهوو: رێكەوتنەكە رێگر نیە لە گەیشتن ئێران بە چەكی ئەتۆمی
بێنیامین نەتانیاهوو، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە كاردانەوە بە هەواڵی ریككەوتنی سیاسی ئێران و 5 زێدە 1 لەسەر قەیرانی ئەتومیی ئێران پێوەندیی بە باراك ئۆباما، سەرۆك كۆماری ئەمریكا گرتووەو بە توندی رەخنەی لێگرتوە.
زۆرتر بخوێنەوە »لێبوردنی نێودەوڵەتی: ئێران پێشڕەوی جێبەجێكردنی سزای ئێعدامە
رێكخراوی مافپارێزی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە نوێترین راپۆرتی خۆی كە رۆژی چوارشەممە 12ی مانگی خاكەلێوە بڵاوی كردەوە، تیشكی خستوەتە سەر سزای مەرگ و دەركردن و جێبەجێ كردنی حوكمی ئێعدام لە ساڵی 2014ی زایینی لە جیهاندا.
زۆرتر بخوێنەوە »دەركردنی حوكمی زیندان و شەلاق بۆ 5 كرێكاری كانگای چادرملوو
دوابەدوای ناڕەزایەتی ساڵێ لەوەپێشی كرێكارانی كانگای چادرملوو و سكاڵای خاوەنكار، 5 كەس لەو كرێكارانە بە یەك ساڵ زیندانی تەعزیری و شەلاق، مەحكوم كران.
زۆرتر بخوێنەوە »ئێران 4 میلیارد و 200 میلیۆن دۆلار یارمەتی سوریەی كردووە
دەنگ و رەنگی كۆماری ئیسلامی بڵاوی كردەوە، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێرانی جەختی لەسەر ئەوە كردووەتەوە، كە لەگەڵ هەرچەشنە دەستێوەردانێكی دەرەكی لە كاروباری ناوخۆیی سوریە ناكۆكین و هەموو كاروبارەكان دەبێ بە دەست خودی سوریەكانەوە بێت.
زۆرتر بخوێنەوە »15 كەسی ئێرانی لە عێراق كوژران و بریندار بوون
بە هۆی تەقینەوە لە نزیك ئوتوبوسی زیارەتكارە ئێرانیەكان لە باكووری شاری بەغداد لانیكەم 6 كەس كوژران و 11ی دیكەش بریندار بوو، كە 4 كەس لە كوژراوەكان ئێرانین.
زۆرتر بخوێنەوە »لەئاكامی هێرشی فڕۆكەكانی ئەمریكا ئەندامێكی دیكەی سپای پاسداران كوژرا
یەكێك لە ئەندامانی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی لە ئاكامی هێرشی فڕۆكە پەهبادەكانی ئەمریكا لە عێراق كوژرا.
زۆرتر بخوێنەوە »3 كەسی دیكە لە زیندانی مەشهەد ئێعدام كران
3 كەسی دیكە لە زیندانی وەكیڵ ئابادی مەشهەد ئێعدام كران.
زۆرتر بخوێنەوە »