هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

لێبوردنی نێودەوڵەتی: ئێران پێشڕەوی جێبەجێكردنی سزای ئێعدامە

رێكخراوی مافپارێزی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە نوێترین راپۆرتی خۆی كە رۆژی چوارشەممە 12ی مانگی خاكەلێوە بڵاوی كردەوە، تیشكی خستوەتە سەر سزای مەرگ و دەركردن و جێبەجێ كردنی حوكمی ئێعدام لە ساڵی 2014ی زایینی لە جیهاندا.

بە پێی ئەم راپۆرتە، حاڵەتەكانی تۆماركراوی حوكمی ئێعدام لە جیهاندا لە ساڵی رابردوو زاینی بە بەراوەرد لەگەڵ ساڵێك پێشتر بە ئاستی 541 حاڵەت زیادی كردووە و گەیشتووەتە 2 هەزار و 466 حاڵەت.

بە وتەی كارناسانی ئەو رێكخراوەیە ژمارەیەك لە وڵاتان بە بیانووكردنی شەڕ دژی تیرۆریسم دەستیان داوەتە جێبەجێ كردنی حوكمی ئێعدام. ئەمەش لە ساڵی 2014ی زایینی بەتایبەتی لە میسر و نیجریە بە شێوەیەكی راشكاوانە بەرچاو دەكەوێ.

“ئێلیوێر هێندریش” وتەبێژی سەرۆكی ئەو رێكخراوەیە لە ئاڵمان لەوبارەوە وتوویەتی رێك لە ساڵێكدا كە ئێمە بینەری ئێعدامی دڵتەزێن لە ئاستی جیهان لە لایەن گرووپە چەكدارەكانی وەكوو دەوڵەتی ئیسلامین، ئەمە جێگای شەرمەزاریە كە هەندێ لە وڵاتان بە دەركردنی حوكمی ئێعدام ئەو بابەتە بە شەڕی دژە تیرۆریسم پاساو دەكەن.

بەرپرسیانی رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لەسەرە ئەو بڕوایەدان، كە دەركردن و بەڕێوەبردنی حوكمی ئێعدام بۆ ترساندن و سازدانی كەشی ترس و دڵەڕاوكێ كاریگەر نیە و هیچ نیشانەیەك بۆ پشتڕاست كردنەوەی ئەو جۆرە بۆچوونە بوونی نیە.

كەم بوونەوەی جێبەجێ كردنی حوكمی ئێعدام
جێگای سەرنج ئەوەیە، كە ئەگەر ژمارەی دەركردنی حوكمی ئێعدامەكان زۆرتر بێت، بەڵام جێبەجێ كردنی حوكمی ئێعدامەكان كەم بووەتەوە و بە دابەزینێكی 22%ی لە 778 حاڵەتەوە ل ساڵی 2013 گەیشتووەتە 607 حاڵەت لە ساڵی رابردوو.

لە بەشێكی دیكەی راپۆرتەكەدا كە تەرخان كراوە بە سزای ئێعدام لە ئێران. رێژەی ئێعدامە فەرمیەكان لە ساڵی 2014ی زایینی 289 حاڵەت بووە. بە وتەی كارناسانی ئەو رێكخراوەیە 454 حاڵەتی دیكەی حوكمی ئێعدام دەبێ بەو ئامارە زیاد بكرێ، كە لە لایەن كاربەدەستانەوە بە شێوەی فەرمی پشتڕاست نەكراوەتەوە.

بە پێی راپۆرتی رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی هەروەها هاتووە، كە لە ساڵی 2014ی زایینی لە عەرەبستانی سعودی 90 حاڵەت، لە عێراق 61 حاڵەت و لە ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا 35 حاڵەت حوكمی ئێعدامی جێبەجێ كراوە.

دەبێ بوترێ، كە لەو راپۆرت و ئامارە بڵاوكراوانە لە لایەن لێبوردنی نێودەوڵەتی دەركردن و جێبەجێ كردنی حوكمی ئێعدام لە وڵاتی چین باسی لێ نەكراوە، چوونكە كاربەدەستانی ئەو وڵاتە لە بڵاوكردنەوەی هەر چەشنە زانیاریی و ئامارێك لەوبارەوە خۆدەبوێرن.

كاناسانی لێبوردنی نێودەوڵەتی لەسەر ئەوبڕوایەدان، كە جێبەجێ كردنی حوكمی ئێعدام زیاتر لە كۆی گشتی ئێعدامەكان لە وڵاتانی دیكەی جیانە. بەم پێیە بەراوەرد دەكرێ، لە ساڵی 2014ی زایینی رێژەی حوكمی ئێعدامەكان زیاتر لە 1200 حاڵەت بووبێت.

یەكێك لە خاڵە پۆزۆتیڤەكانی لە راپۆرتەكەی رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئەوەی، كە رێژەی ئەو وڵاتانەی لە ئاستی جیهاندا حوكمی ئێعدام بەڕێوەدەبەن، لە ماوەی 20 ساڵی رابردوو لە 41 وڵاتەوە دابەزیوە بۆ 21 وڵات. یەكێكی دیكە لە دوایین نموونەكان لەوبارەوە وڵاتی ماداگاسكارە، كە ساڵی 2014ی زایینی حوكمی ئێعدام تێیدا هەڵوەشایەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.