جان بێرنان : ئەو هەموو ئیمتیازەی لە ئێران وەرگیراوە جێگای سەرسوڕمانە

جان بێرنان، سەرۆكی رێكخراوی ناوەندیی زانیارییەكانی ئەمریكا، “سیا” پێی وایە بەشیكی زۆر لەو ڕەخنانەی لە ڕێككەوتنی ئەتۆمی ئێران دەگیرێ، لە جێی خۆیاندا نین‌و هەر بۆ خۆنواندنە.

ئەو دەڵێ ئێران لەو دانوستانەدا زۆر ئیمتیازی داوەو پێی سەیرە كە چۆن ئێران بەوە رازی بووە.

بەپێی ڕاپۆڕتی هەواڵنێریی فەڕانسە جان بێرنان كە یەكەم جار بوو دوای ئیمزاكردنی ڕێككەوتننامەكەی لۆزان قسەی دەكرد، وتی ئەوانەی پێیان وایە كە ئەو ریككەوتنە رێگا بۆ ئێران خۆش دەكا پەرە بە بەرنامە ئەتومییەكەی بدا ڕاست ناكەن، چونكە دەزانن ئێران دەستی لە زۆر شت بەرداوە.

بەپێی قسەكانی ریكخراوی سیا، ئێران ئیزنی داوە هەموو چالاكییەكانی بخرێتە ژیر چاوەدێری، ژمارەی سانترفیووژەكانی كەم كاتەوە و هەروەها چالاكیی بنكەی ئەتومیی ئەراك ڕابگرێ‌و هەموو ئەوانەش جێی سەرسووڕمانن.

جێگای ئاماژەیە، ئەو قسانەی جان بێرنان، سەرۆكی رێكخراوی سیای ئەمریكا لە حاڵێك دایە كە كۆماریخوازەكانی ئەمریكا و هەروەها كاربەدەستانی ئیسڕائیل ڕەخنەی توندیان لە رێككەوتنی لۆزان لە نێوان ئێران‌و وڵاتانی 1+5 گرتوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.