یه‌ك شه‌ممه‌ 28 نیسان 2024

تەرمی 7 چەكداری بیانی سەر بە سپای ئێران لە شاری قوم نێژران

هاوكات لەگەڵ ناشتنی تەرمی 7 چەكداری پاكستانی سەر بە سپای ئێران لە شاری قوم، وتەبێژی كومیسیۆنی ئەمنیەتی میللی مەجلسی ئێران باسی لە لێكدانەوەی گەڵاڵەی ئەو كومیسیۆنە سەبارەت بە ئەندامەكانی سپای ئێران لە شەڕە ناوچەییەكاندا كردووە.

“حسێن نەقەوی حسێنی” وتەبێژی كومسیۆنی ئەمنیەتی میللی مەجڵسی ئێران وتوویەتی: ئەو گەڵاڵەیە پەیوەندییەك راستەوخۆی لەگەڵ بەشداریی هێزە پەنابەر ئەفغانییەكان لە ناوچە پیرۆزە شیعە مەزهەبەكان كردووە، بەڵام لە هەمان كاتدا وتوویەتی ئەم بابەتانە پەوەندییان پێكەوە هەیە.

بە پێی راپۆرتی هەواڵنێریی حكومەتیی ئیرنا، تەرمی ئەو 7 كەسە پاكستانیە كە لە شەڕی سوریە كوژراون، رۆژی پێنجشەممە 20ی مانگی خاكەلێوە لە شاری قومی ئێران ئەسپەردە كراون.

بە پێی ئەو راپۆرتە، “تاهیر حسێن، جەمیل حسێن، جاوید حسێن، باقر حسێن، سەید رەزی شاه، قادر عەلی و قابل حسێن” ئەندامانی “گوردانی زەینەبیون” ی پاكستان بوون كە لە بەناو “شەڕی تەكفیر لە بەرەی سوریە” كوژراون.

لە هەمان كدا ناوی “جەمیل حسێن” بە ناسناوی “چەمچەر مار” باسی لێكراوە كە پێشتریش لە ناوچەی “پاراچنار” لە پاكستان دژی تاڵبان شەڕی كردووە.

ئەسپەردەكردنی تەرمی ئەو هاوڵاتییە پاكستانیانە لە شاری قوم لەحاڵێكدایە، كە لە مانگی رەشەممەی ساڵی 93ی هەتاویی تەرمی 10 كەسی ئەفغانیش لە شەڕی ناوخۆیی سوریە، لە شاری مەشهەد و قوم ئەسپەردە كران.

جێگای باسە، بە دەسپێكی شەڕی ناوخۆیی سوریە و هەروەها هێرشی داعش بۆ سەر عێراق و داگیركردنی بەشێكی بەرین لە خاكی ئەو دوو وڵات، ئێران ژمارەیكی زۆر لە هاوڵاتییانی بیانی بە پێدانی مانگانە هەزار دۆلار دامەزراندووە و رەوانەی بەرەكانی شەڕ كردووە، كە تا ئێستا بە دەیان كەس لەو چەكدارانە هاوڕێ لەگەڵ چەند فەرماندەیەكی ئێرانی لە شەڕدا كوژراون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.