پێنج شه‌ممه‌ 14 تشرینی دووه‌م 2024

8 سنوورپارێزی كۆماری ئیسلامی لە سیستان و بەلوچستان كوژران

چەند كاتژمێر پاش ئەوەیكە سپای پاسداران راگەیەندراوێكی لەسەر تێكهەڵچوون و لەنێوبردنی گرووپێكی تیرۆریستی بڵاو كردەوە، هەواڵێك سەبارەت بە كوژرانی 8 سەربازی ئەو وڵاتەش لە نزیك شوێنی تێكهەڵچوونەكە بڵاو كرایەوە.

“عەلی ئەسغەر میر شكاری” راوێژكاری پارێزگاری سیستان و بەلوچستان چەند كاتژمێر پاش بڵاوبوونەوەی راگەیەندراوی سپای پاسداران سەبارەت بە لەنێوبردنی گرووپێكی تیرۆریستی لەو پارێزگایە، لە لێدوانێكدا بۆ هەواڵنێریی حكومەتی ئیرنا، وتی: هێزە سنوورپارێزەكانی كۆماری ئیسلامی لە ناوچەی نگور، سەر بە سنووری پاكستان لەگەڵ چەند كەسێكی چەكدار تووشی تێكهەڵچوون بوون.

بە وتەی ناوبراو لانیكەم 8 كەس لە هێزە سنوورپارێزكان لەو تێكهەڵچوونەدا كوژراون و چەكدارەكانیش بەرەو خاكی پاكستان هەڵاتوون.

ناوبراو داوای لە حكومەتی پاكستان كردووە، دەسپێشخەری بكات بۆ دەستگیركردنی ئەو چەكدارانە و رادەستكردنەوەیان بە ئێران. هەروەها داوای كردووە، پاكستان رێگە نەدات ئەو كەسانە بە ئاسانی لە نێو خاكەكەیان كردەوەگەلێكی لەو چەشنە ئەنجام بدەن.

ئەمەش لەحاڵێكدایە، چەند كاتژمێر پێش ئەم لێدوانە، سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، كە توانیویانە گرووپێكی تیرۆریستی سەر بە دام و دەزگا سیخوڕی و ئیتلاعاتیە بیانیەكان لە ناوچەی “قەسری قەند” و “نیك شەهر” لەنێو ببەن و بڕێكی زۆریش چەك و پێداویستی و ئامێری پەیوەندیداریش دەستی بەسەردا بگرن.

شایانی باسە، ناوچەی سیستان و بەلوچستان بە هۆی كێشەیی نەتوەیی و ئایینی لەگەڵ حكومەتی ناوەندیی ئێران، ساڵانێكە بەرەوڕووی كێشە و ناكۆكی بوونەتەوە و تا ئێستا بە دەیان كەس لە چەكدارە بەلووچەكان و چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی لەو ناوچەیەدا و بەهۆی شەڕ و پێكدادانەوە كوژراون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.