یەكێتی ئوروپا بۆ جارێكی دیكە و ئەم جارە بە كەڵك وەرگرتن لە بنەما حقوقیە نوێیەان، گەمارۆی نوێی لە دژی بانكی تجارەت و 32 شیركەتی كەشتی رانی ئێرانی سەپاندووەز پێش لەمە دادگایەك لە ئوروپا گەمارۆكان لە دژی ئەو بانكە و 40 شیركەتی كەشتیڕانی هەڵوەشاندبووەوە.
بە پێی راگەیەندراوی غەرمی یەكێتی ئوروپا كە رۆژی چوارشەممە 19ی مانگی خاكەلێوە بڵاوی كردەوە، بانكی تجارەتی ئێران و 32 شیرەتی كەشتیڕانی سەر بەو بانكە جارێكی دیكە كەوتنەوە لیستی گامارۆی ئوروپا و تەنیا 8 شیركەتی كەشتی رانی لە ژێر گوشاری گەمارۆكان رزگاریان بووە.
ئەم كردەوەیەی ئوروپا یەك هەفتە پاش رێكەوتنی ئەتۆمی لە لۆزان لە نێوان ئێران و گرووپی 5+1 دەرخەری ئەوەیە كە ئوروپا گوشارەكانی خۆی لە رێگای گەمارۆەكانەوە تا گەیشتن بە رێكەوتنێكی كۆتایی سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران درێژەی دەبێت.
دووهەمین دادگای باڵای یەكێتی ئوروپا گەمارۆكانی دژی 40 شیركەتی كەشتیڕانی ئێرانی و بانكی تجارەتی ئەو وڵاتە لە مانگی ژانویەتی 2015 لابردبوو و رایگەیاند كە ئەو بەڵگە و دیكۆمێنتانەی رادەستی ئەم دادگایە كراون، ناتوانی پەیوەندیی بانكی تجارەت و بەرنامەی ئەتۆمی ئێران یا یارمەتی گەیاندنی ئەو بانكە بە مەبەستی دەورلێدانەوەی گەمارۆكان لە دژی ئێران پشتڕاست ناكاتەوە و هەر بەم بۆنەوە درێژەدان بە گەمارۆكان پاساوهەڵگر نیە. پاش هەڵوەشاندنەوەی ئەم گەمارۆانە، یەكێتی ئوروپا 2 مانگ و 10 رۆژ مەجالی هەبوو كە داوای پێداچوونەوە بكات یا بە پێی بنەما یاساییەكانی دیكە بۆ درێژەدان بە گەمارۆكان بگرێتە بەر.
یەكێتی ئوروپا لە ساڵی 2012ی زایینیەوە بانكی تجارەتی ئێرانی بە هۆی دەورگێڕان لە بەرەوپێش بردنی ئامانجە ئەتۆمیەكانی كۆماری ئیسلامی، خستە لیستی گەمارۆكانی خۆیەوە. بەو پێیە، هەرچەشنە مامڵە كردنێك لە لایەن 28 وڵاتی ئەندامی یەكێتی ئوروپا لەگەڵ بانكی تجارەتی ئێران قەدەغە كرا و داراییەكانی بانك و شیركەتەكانی سەر بەو بانكە دەستی بەسەردا گیرا.
یەكێتی ئوروپا بە پشت بەستن بە بنەما حقوقیە نوێیەكان، ئابڵۆقەكان لە دژی بانكی تجارەت و 32 شیركەتی كەشتیڕانی ئێران درێژە پێدەدات. پێشتر ئەو شیركەتە كەشتیڕانیانەی گەمارۆیان خرابووە سەر، لەوانە(Ocean Capital Administration GmbH) لە هامبورگ تۆمار كرابوون.