چوار شه‌ممه‌ 6 تشرینی دووه‌م 2024

وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریكا: گەمارۆكان دژی ئێران وەك خۆی دەمێنێتەوە

وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریكا لە بەیاننامەیەكدا سەبارەت بە گەڵاڵەی هاوبەشی گشتیی سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران رایگەیاند كە گەمارۆ ئابوورییەكانی دژی ئەو وڵاتە وەك خۆیان دەمێننەوە.

وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریكا سەبارەت بە لابردنی گەمارۆ ئابوورییە داسەپاوەكان دژی ئێران رایگەیاند، بەپێی ئیدعای حەسەن رۆحانی سەركۆماری ئێران و پشتیوانی دەوڵەت، هەموو گەمارۆ ئابوورییەكان پاش تاوتوێكردنی راپۆرتی لێكۆڵەران و گۆڕانی هەڵسوكەوتی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیوەندی لەگەڵ بەرنامەی ئەتۆمی هەڵدەپەسێردرێت یان لادەبردرێت.

دانوستانوكانی ئێران و وڵاتانی 5 زێدە یەك بە ماوەی ١٢ ساڵ بەردەوامە و هەتا ئێستا بە ئاكامێكی گشتیی نەگەیشتوون، بەڵام پاش خولی ئەم دواییانەی دانوستانە ناوكییەكانی ئێران لەگەڵ ئەو گرووپە لۆزانی سویس، ئەم وڵاتانە بە رێكەوتنێكی سەرەتایی گەیشتوون كە ناوەڕۆكی لە بەیاننامەیەكدا دراوەتە دەرێ.

لەو بەیاننامەیەدا هاتووە كە ئێران نابێت درێژە بە بەرنامەی پێشكەوتووی ئەتۆمی خۆی بدات و لە بنكە ئەتۆمییەكان بە مەبەستی لێكۆڵینەوە كەڵك وەرگیرترێت و ئیمكانی لێكۆڵینەوە، لەلایەن پشكێنەرانی رێكخراوی وزەی ئەتۆمی نەتەوە یەكگرتووەكان پێك بێنێت.

كۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرانبەر ئەو داخوازییەی وڵاتانی رۆژئاوا، بەتایبەت ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئامریكا داوای كردووە كە گەمارۆ ئابوورییەكانی دژ بە ئێران وەلانێت، بەڵام ئەو داواكارییانە لەلایەن وەزارەتی خەزانەداریی ئامریكاوە رەت كراوەتەوە و راگەیەندراوە، كە لابردنی گەمارۆ ئابوورییە كان دژی ئێران هەتا كاتی خۆی و گۆڕانی هەڵسوكەوتی ئێران لە پەیوەند لەگەڵ بەرنامەی ئەتۆمی لە سەر جێگای خۆی دەمێنێت.

لە رۆانگەی زۆربەی سیاسەتمەداران و كارناسانی ئابووری، بەیاننامەیەك كە لە كۆتایی دانووستانە ئەتۆمیەكاندا درایە دەرەوە، لە بواری مافی نێودەوڵەتییەكان هیچ بوارێكی یاسایی نییە و تەنیا رێكەوتننامەیەكی سیاسیە و لابردنی گەمارۆ ئابوورییەكان بە یەكجاریی و ئاسایی لەلایەن وڵاتانی رۆژئاوایی ئەنجام نادرێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.