هه‌ینی 1 تشرینی دووه‌م 2024

هەواڵ

بۆكان.. كچێكی تەمەن 18 ساڵ لەلایەن جاشێكی كۆماری ئیسلامی دەستدرێژی دەكرێتەسەر

جاش یان ئەندامێكی سوپای پاسداران لەشاری بۆكان پاش ئەوەی كچێكی تەمەن 18 ساڵ دەڕفێنێت دەستدرێژی دەكاتەسەر. ئەندامێكی بنەماڵەی كچەكە شەهیدی یەكێك لەحیزبەكانی رۆژهەڵاتە.

زۆرتر بخوێنەوە »

پۆلیسی تورکیە زیاتر لە 18 هەزار کەسی دەستگیرکردوە

وەزیری ناوخۆی تورکیە رایگەیاند تا ئێستا زیاتر لە 18 هەزار کەسیا بەتۆمەتی پەیوەندی بە کودەتا شکستخواردوەکەی 15ی مانگی جولای دەستگیر کردوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

بەهۆی دوو تەقینەوە لە قامیشلۆ 225 بوونە قوربانی

ژمارەی شەهید‌و قوربانییەكانی تەقینەوەكانی بەیانی ئەمرۆ بۆ 225 كەس بەرز بووەوە. نەخۆشخانەكانی قامیشلۆ داوای هاوكاریی بەپەلەی بەرپرسانی هەرێمی كوردستان دەكەن.

زۆرتر بخوێنەوە »

كرێكارانی (كشت‌و صنعت)ی مەهاباد ماوەی 10 رۆژە مانیان گرتوە

زیاتر لە 10 رۆژە كە نزیكەی 200 كرێكاری موجتمعی كشت‌و صنعتی مەهاباد بۆ دربڕینی ناڕەزایی بە دواكەوتنی حەقدەستەكانیان مانیان گرتوە‌و چادریان هەڵداوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

كۆبوونەوەی ناڕەزایی كرێكاران لەبەردەم پارێزگای ئیلام

رۆژی یەكشەممە 3ی گەلاوێژ، كرێكارانی بێكاركراوی مەیدانی نەوتیی بیجار، جارێكی دیكە لەبەردەم بینای پارێزگاری ئیلام كۆبوونەوە‌و خوازیاری دەستبەركردنی مافەكانیان بوون.

زۆرتر بخوێنەوە »

داڵاهۆ.. سێ كەس بەتۆمەتی تەقەكردن لەنوێنەر مەجلیس دەستگیركران

هێزەكانی سپای پاسداران سێ هاوڵاتی خەڵكی داڵاهۆیان بەتۆمەتی تەقەكردن لە كاروانی ئۆتۆمبیلەكانی نوێنەرێكی مەجلیس دەستگیركرد.

زۆرتر بخوێنەوە »

بارزانی: بۆچی ئێران بۆ چالاكییەكانی پژاك یەكجاریش دەنگی دەرنەهات؟

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت ئێران چالاكییەكەی ئەم دواییەی دیموكراتی گەورە كردەوە دەنا بۆ چی ساڵی رابردوو پژاك چەندین چالاكی سەربازیی ئەنجامدا، بەڵام ئێران قەت دەنگی دەرنەهاتووە؟

زۆرتر بخوێنەوە »

سنە.. كرێكارێكی كورد بێسەروشوێن دەكرێت

كرێكارێكی كورد كە لە هەرێمی كوردستان سەرقاڵی كرێكارییە، لەسەردانێكی بۆ ئێران لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعاتەوە دەستگیر‌و تا ئێستاش بێ سەروشوێنە.

زۆرتر بخوێنەوە »

حكومەتی هەرێم وەڵامی موحسین رەزایی دەداتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان وەڵامی چەند لێدوانێكی موحسن رەزایی سەرۆکی ئەنجومەنی تەشخیسی مەسڵەحەتی رژیمی ئێران دەداتەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

“ئەگەر كورد سەربەخۆ بێت ئیسرائیلی دووەم دروست دەبێت”

راوێژكاری باڵای عەلی خامەنەیی پێیوایە ئەگەر كورد بەسەربەخۆیی بگات ئیسرائیلی دووەم لەناوچەكە دروست دەبێت‌و ئێران دژی ئەمە دەوستێت.

زۆرتر بخوێنەوە »

موحسین رەزایی هەڕەشەی هێرشی سەربازیی لە بارزانی دەكات

موحسین رەزایی سەرۆكی ناوەندی دیاریكردنی بەرژەوەندییەكانی ئێران رایگەیاند ئەگەر بارزانی چالاكییەكانی كۆمەڵە‌و دیموكرات لەهەرێمی كوردستان رانەگرێت، ئێران هێرشی سەربازیی دەست پێدەكات.

زۆرتر بخوێنەوە »

پێشمەرگەیەكی حیزبی دیموكراتی كوردستان كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

رۆژی هەینی پێشمەرگەیەكی حیزبی دیموكراتی كوردستان لە ناو بارەگای ئەو حیزبە لە باشوری كوردستان بە گوللە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

زۆرتر بخوێنەوە »

ئاماری كوژراو و برینداره‌كانی كوده‌تاكه‌ی توركیا راگەیەنرا

بەپێی ئامارە فەرمییەكان لەئەنجامی كودەتای سەربازیی توركیا لەشەوی رابردووەوە تا ئێستا نزیكەی 1200 كوژراوو بریندار هەیە.

زۆرتر بخوێنەوە »

دووەم كۆبوونەوەی حیزبەكانی رۆژهەڵات لەسلێمانی بەڕێوەچوو

دوێنێ چوارشەممە دووەم كۆبوونەوەی حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان سەبارەت بە هەڕەشەكانی كۆماری ئیسلامی هاوكاری زیاتری حیزبەكان، لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.

زۆرتر بخوێنەوە »

رۆژنامه‌یه‌كی ئیسرائیلی: كورده‌كان ئه‌و هێزه‌ بێ ده‌نگه‌ن كه‌ ره‌نگه‌ ئێران بشكێنن

رۆژنامه‌ى “هائارتس”ى ئیسرائیلی، له‌ راپۆرتێكیدا تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر راپه‌ڕینی كوردانى رۆژهه‌ڵات و چالاكییه‌كانى پێشمه‌رگه‌ له‌و سنووره‌، پرسیارى ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه‌ ئایا ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه‌ى باشوور سه‌ربه‌خۆییان ده‌وێت؟.

زۆرتر بخوێنەوە »