دوو شه‌ممه‌ 27 ئازار 2023

سنە.. كرێكارێكی كورد بێسەروشوێن دەكرێت

كرێكارێكی كورد كە لە هەرێمی كوردستان سەرقاڵی كرێكارییە، لەسەردانێكی بۆ ئێران لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعاتەوە دەستگیر‌و تا ئێستاش بێ سەروشوێنە.

بەپێی ئەو هەواڵەی بە زاگرۆسپۆست گەیشتووە ناسر وەیسی، لاوێكی تەمەن 30 ساڵەی خەڵكی ئاوایی كۆركۆرەی شاری سنەیە كە پاش ماوەیەك كرێكاری كردن لە باشوری كوردستان هەفتەی رابردوو بۆ سەردانی بنەماڵەكەی بۆ ئێران گەڕایەوە.

بەپێی زانیارییەكان لەشاری مەریوانەوە بە بنەماڵەكەی بە تەلەفۆن دەڵێت كە 2 كاتژمێری دیكە دەگاتە سنە‌و لەماڵەوە دەبێت، بەڵام ئەمرۆ 6 رۆژە هیچ هەواڵێكی نیە‌و بێسەروشوێنە.

ناسر وەیسی پێشتریش لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعاتەوە بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ یەكێك لە حیزبەكانی رۆژهەڵات دەستگیر‌و ماوەی 2 مانگ لەزینداندا بووە.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …