چوار شه‌ممه‌ 27 ئازار 2024

بارزانی: بۆچی ئێران بۆ چالاكییەكانی پژاك یەكجاریش دەنگی دەرنەهات؟

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت ئێران چالاكییەكەی ئەم دواییەی دیموكراتی گەورە كردەوە دەنا بۆ چی ساڵی رابردوو پژاك چەندین چالاكی سەربازیی ئەنجامدا، بەڵام ئێران قەت دەنگی دەرنەهاتووە؟

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە دیمانەیەكدا لەگەڵ بەشی فارسی دەنگی ئەمەریكا سەبارەت بەوەی چالاكییەكانی ئەم دواییە حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لەژێر هاندانی سعودیە بووبێت، دەڵێت: ئەو بانگەشەیەی بەرپرسانی ئێران هیچ بنەمایەكی نیە. سعودیەش وەك هەموو ئەو وڵاتانەی لێرە كۆنسوڵگەرییان هەیە لە چوارچێوەی پرۆتۆكۆڵێك كەلەگەڵ عێراقدا هەیانە چالاكی دیپلۆماسی دەكەن.

هەروەها دەڵێت: سەبارەت بە چالاكییەكانی حدكا لە هەرێمی كوردستان زیادرۆیی زۆركراوە. من ئەو پرسیارەدەكەم كە ساڵی رابردوو پژاك چەندین چالاكی سەربازیی ئەنجام داوە‌و چەند كەسی لە ئێران كوشتوە؟ بەڵام بۆچی یەكجاریش هیچ دەنگێك لە بەرپرسێكی ئێرانی دەرنەهات لەمبارەوە؟

سەبارەت بە هۆكاری ئەم سیاسەتی بانێك‌و دوو هەوای ئێران، نێچیرڤان بارزانی دەڵێت: ئەوەش پرسیارە بۆ ئێمە. حیزبی دیموكرات چالاكییەكی ئەنجام داوە، ئەڵبەت ئێمە سوپاسی حیزبی دیموكرات‌و كۆمەڵە‌و باقی لایەنەكانی دیكە دەكەین كە زۆرجار بەرژەوەندییەكانی هەرێمی كوردستانیان لەبەرچاو گرتووە‌و هەمیشە هەوڵیان داوە كە ئاسایشی هەرێمی كوردستان بپارێزن. ئێستاش لەوجۆرە تۆمەتانەی كۆماری ئیسلامی زۆر نیگەرانین. ئێران دراوسێی ئێمەیە‌و دەمانەوێت پەیوەندییەكانمان لەگەڵ ئێراندا زۆر دۆستانە بێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …