سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

دووەم كۆبوونەوەی حیزبەكانی رۆژهەڵات لەسلێمانی بەڕێوەچوو

دوێنێ چوارشەممە دووەم كۆبوونەوەی حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان سەبارەت بە هەڕەشەكانی كۆماری ئیسلامی هاوكاری زیاتری حیزبەكان، لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.

لەكۆبوونەوەكەدا كە لە مقەڕی پەیوەندیەكانی حیزبی دیموكراتی كوردستان ‌و بە بەشداری نوێنەرانی هەریەك لە حیزبەكانی: هەردوو لایەنی دیموكرات (حدكا و حدك)، كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كورستان، رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران – كۆمەڵە، كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكیشانی كوردستان‌و سازمانی خەباتی كوردستان بەڕێوەچوو، لەبەر رۆشنایی كۆبوونەوەی یەكەم گفتوگۆ لەسەر میكانیزمەكانی هاوكاری زیاتری حیزبەكان لەبوارە جیاجیاكان‌و هاوئاهەنگی زیاتر لەبەرامبەر هەڕەشەكانی كۆماری ئیسلامی كرا.

بەپێی زانیارییەكانی زاگرۆس پۆست، لەكۆبوونەوەی یەكەم كە لەسەر دەستپێشخەری كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لە 4/7/2016 لە مقەڕی پەیوەندییەكانی سلێمانی ئەو حیزبە بەڕێوەچوو، هەریەك لە دوو لایەنی دیموكرات (حدكا و حدك)، رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان‌و سازمانی خەباتی كوردستانی بەشداربوون.

بە پێی زانیارییەكان كۆبوونەوەیەی یەكەم لەئاستی دەفتەری سیاسی حیزبەكان بەڕێوەچوو و سەرەتا رەزا كەعبی، بەرپرسی دەستەی كارگێڕی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان قسەوباسێكی لەسەر بارودۆخی ئێستا‌و هەڕەشەكانی كۆماری ئیسلامی‌و پێویستیی هاوكاری‌و هاوئاهەنگی زیاتری حیزبەكان كرد كە لەلایەن بەشداربووانەوە پێشوازیی لێكرا‌و بڕیار لەسەر ئەو درا بۆ لێك نزیكبوونەوەی زیاتر‌و دۆزینەوەی میكانیزمەكانی هاوكاری‌و هاوئاهەنگییەكان كۆبوونەوەكان بەردەوام بێت.

بە پێی زانیارییەكانی زاگرۆس پۆست كۆبوونەوەی داهاتووی حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لەبارەگاكانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران ساز دەكرێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …