پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

حكومەتی هەرێم وەڵامی موحسین رەزایی دەداتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان وەڵامی چەند لێدوانێكی موحسن رەزایی سەرۆکی ئەنجومەنی تەشخیسی مەسڵەحەتی رژیمی ئێران دەداتەوە.

لەڕاگەیەندراوێكدا، كە لە ماڵپەڕی فەرمیی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا بڵاوكراوەتەوە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاندوە، موحسن رەزایی ئەمینداری ئەنجومەنی تەشخیسی مەسڵەحەتی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی شەبەكەی یەكی وڵاتەكەی باسی لەوە كردووە كە سعودیە یارمەتی حزبە ئۆپۆزسیۆنەكانی ئێرانی داوە و لە شاری هەولێر دوو حزبی كوردی رۆژهەڵاتی چالاك كردووە و بنكەیان لە نزیك سنوورەكانی ئێران دامەزراندوە، ئەگەر ئەوان هەر بەردەوام بن و حكومەتی هەرێم بیرێك لەم بابەتە نەكاتەوە، ئەوا بەمزوانە لەدژیان ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەنجام دەدەین و ئۆباڵەكەیش دەخەینە سەر شانی سەرۆك بارزانی.

لە وەڵامی ئەو بەرپرسەی كۆماری ئیسلامیی ئێراندا، لەڕاگەیەندراوەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمدا هاتوە “یەكەم: سەرتاپای ئەو زانیاری و لێكدانەوانەی موحسنی رەزایی لەبارەی ڕووداوە سنوورییەكانی ئەم دواییەوە كە لە چاوپێكەوتنەكەدا باسی كردووە هەڵەن و هیچ بنەمایەكی نییە. دووەم: كۆمیتەیەكی هاوبەشی ئەمنی لەنێوان كۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێمی كوردستاندا هەیە. هەر گرفت و كێشەیەك هەبێت لەو كۆمیتەیەدا باس دەكرێت و چارەسەر دەكرێت. ئەگەر یەك بەڵگە هەبێت لەسەر راستیی قسەكانی رەزایی، با كۆمیتەی هاوبەشی ئەمنی بەدواداچوونی بۆ بكات. سێیەم: بەلای هەرێمی كوردستانەوە ئاسایش و سەقامگیریی كۆماری ئیسلامیی ئێران گرنگە و بایەخی هەیە و بە ئاسایشی ئێران ئاسایشی ناوچەكەیش پارێزراو دەبێت. لەگەڵ ئەوەیشدا هەر لایەنێك دەبێ خۆیشی بتوانێ هۆكاری گرفتەكان بدۆزێتەوە و كار بۆ چارەسەركردنی بكات”.

لەكۆتا خاڵیشدا ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دوپاتیكردۆتەوە پەرۆشن بۆ قوڵكردنەوەی پەیوەندییەكان و كاری هاوبەش و دۆستایەتیی نێوان كۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێمی كوردستان.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …