چوار شه‌ممه‌ 29 ئازار 2023

كۆبوونەوەی ناڕەزایی كرێكاران لەبەردەم پارێزگای ئیلام

رۆژی یەكشەممە 3ی گەلاوێژ، كرێكارانی بێكاركراوی مەیدانی نەوتیی بیجار، جارێكی دیكە لەبەردەم بینای پارێزگاری ئیلام كۆبوونەوە‌و خوازیاری دەستبەركردنی مافەكانیان بوون.

كرێكارانی ناڕازی بە هەڵدانی دروشم رایانگەیاند كە بەرپرسان گوێ لەدواكارییەكانیان ناگرن‌و لەكاتێكدا ئەوان ماوەی چەند مانگە بێكارن، كارفەرما‌و شیركەتەكان كرێكار لە دەرەوەی ناوچەكەی خۆیان دەهێنن‌و مافەكانی كرێكارانی مەیدانی نەوتیی بیجاڕ پێشێل دەكەن.

مەیدانە نەوتییەكانی تەنگ بیجاڕ دەكەوێتە 70 كیلۆمەتری باشوری رۆژئاوای شاری ئیلام‌و رۆژانە 7 تا 10 ملیۆن میتری سێ جا گاز بەرهەمدهێنێت.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …