سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

کوردستان

نەوشیروان: گۆڕان خەباتی پارچەكانیتری كوردستان بۆ بەرژەوەندی خۆی بەكار ناهێنێت

رێكخەری بزوتنەوەی گۆڕان راگەیاند بزوتنەوەی گۆڕان خەباتی پارچەكانی تری كوردستان بۆ بەرژەوەندی خۆی بەكار ناهێنێت‌و دەبێتە ئیلهام بەخش بۆ كوردانی پارچەكانی تری كوردستان. نەوشیروان مستەفا لە دەسپێكی یەكەمین كۆنگرەی بزوتنەوەی گۆڕان كە ئەمرۆ پێنجشەممە لە هەولێر بەڕێوەدەچێت باس لە چەندین تەوەر كرد‌و رایگەیاند: دووەمین قۆناغی گۆڕان خۆرێكخستن بوو لە چوارچێوەی قەوارەیەكی سیاسی. رێكخەری بزوتنەوەی گۆڕان سەبارەت ئەرك‌و خەباتی بزوتنەوەكەی رایگەیاند …

زۆرتر بخوێنەوە »

ژنێكی دوو گیان لە مەرگ رزگاری بوو

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو بە هۆی بارینی بەفرێكی قورس لە ناوچەی بانە‌و لە ئاوایی بایەندەرەی سەر بەو شارە، ژنێكی دوو گیان پاش ئەوەی پێویست بوو بگەیەندرێتە نەخۆشخانە‌و بەم بۆنەوە تووشی كێشە هاتبوو، لە مەرگ رزگاری بوو. لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو پاش ئەوەی بەفرێكی زۆر دەوروبەری ئاوایی بایەندەرە دەگرێتەوە، هاوكات ژنێكی دوو گیانیش كە لە منداڵبوون نزیك دەبێتەوە بە …

زۆرتر بخوێنەوە »

لە گەڕٍەكەكانی كوردستان تۆڕی ئەمنیەتیی پێكدێت

جێگری كۆمەڵایەتیی فەرماندەیی هێزی ئینتزامی رژیم لە كوردستان ئاماژەی بە پێكهێنانی شورای موعتەمدی پۆلیس كرد كە بڕیارە لە گەڕەكانی شارەكانی كوردستان ئەركی كۆنتڕۆڵكردنی دۆخی ناوخۆ بە ئەستۆ بگرن. جەواد بەنی عامریان رایگەیاند، ئێمە هەوڵدەدەین بە پێكهێنانی شورایەكی تایبەت لە گەڕەكان، كەش‌و هەوای شارەكانی بەدەستەوە بگرین‌و بەمشێوە كۆنتڕۆڵێكی زۆرترمان بەسەر دۆخەكەدا هەبێت. بەنی عامریان باسی لەوە كرد، ئێمە بۆ بەڕێوەبردنی ئەم …

زۆرتر بخوێنەوە »

نوێنەری مەریوان روو لەرۆحانی: لەعەداڵەتە كۆمەڵایەتیەكەتان بەشی شارۆمەندانی كورد تەنیا كوشتنە

نوێنەری شارەكانی مەریوان‌و سەوڵاوا لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئەمرۆ بە رەخنەگرتن لە سەرۆك كۆماری ئێران روو لەحەسەن رۆحانی دەڵێت: لەو عەداڵەتە كۆمەڵایەتییەتان تا ئێستا بەشی شارۆمەندانی كورد تەنیا كوشتن بووە لەلایەن هێزە ئینتزامییەكانەوە. بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری حكومەتیی ئیسنا، ئەمرۆ سێشەممە 3ی بەفرانبار، ئومیدی كەریمیان لەمەجلیشی شۆرا داوای لە رۆحانی كرد بەڵێنەكانی بەرامبەر بە خەڵكی كوردستان بباتەسەر، چونكە بەوتەی ئەو جارێكی …

زۆرتر بخوێنەوە »

كۆبوونەوەی ناڕەزایی منداڵانی شیناوێ لەتاران

ژمارەیەك لە قوتابیانی سوتاوی رووداوی ئاگركەوتنەوەكەی قوتابخانەی شیناوێ، لەبەردەم نوسینگەی سەرۆك كۆماریی لە تاران كۆبوونەوەیەكی ناڕەزاییان سازدا. قوتابیان‌و بنەماڵەكانیان بەرامبەر بە كەمتەرخەمی‌و بەڵێنە ناڕاستەكانی بەرپرسانی رژیمی ئێران ناڕەزاییان دەربڕی‌و خوازیاری پێڕاگەیشتن بە قوربانیانی رووداوی ئاگركەوتنەوەكە بوون. وەزارەتی تەندروستی ئێران بەڵێنی دابوو كە خەرجی چارەسەری پزیشكی ئەو قوتابییانە دابین بكات كە بڕەكەی 5 ملیار تمەن بوو، بەڵام ساڵێك بەسەر رووداوی ئاگركەوتنەوەی …

زۆرتر بخوێنەوە »

ده‌رهێنه‌رێكی كورد رەوانەی زیندان كرا

كه‌یوان كه‌ریمی ده‌رهێنه‌رێكی ناسراوی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی ئێرانه‌وه‌ ده‌ستگیر‌و رەوانەی زیندانی ئێڤین كرا. كه‌یوان كه‌ریمی ده‌رهێنه‌رێكی ناسراوی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌و تا ئێسته‌ چه‌ندین خه‌ڵاتی جیهانی وه‌گرتووه‌، ئه‌و ده‌رهێنه‌ره‌ له‌ فێستیڤاڵی قوتابیانی فیلمی فێلۆفێستی سلۆڤێنیا خه‌ڵاتی یه‌كه‌می برده‌وه‌.  چه‌ندین فیلمی دیكۆمێنتی دروست كردووه‌ كه‌ ناسراوترینیان سنوری شكاوه‌. كه‌یوان كه‌ریمی خه‌ڵكی شاری بانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌.

زۆرتر بخوێنەوە »

رژیمی ئێران هەوڵی قڕكردنی ئاژەڵە نایابەكانی كوردستان دەدات

سەرچاوەیەك باس لەوەدەكات چەكدارانی سەر بە حكومەتی ئێران لە چەند ناوچەیەكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەستیان كردووە بە لەناوبردنی ئاژەڵە نایاب و دەگمەنەكان. ژینگەپارێزێكی شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی كوردستان بە رادیۆ نەوای ڕاگەیاند: پاش ئاگرتێبەردانی ژینگە و دارستانەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە لایەن چەكدارانی سەر بە حكومەتی ئێران، ئەمجارە لە گەڵ هاتنی وەرزی سەرما ئەو چەكدارانە دەستیان كردووە بە لە ناوبردنی چەندین جۆر ئاژەڵ …

زۆرتر بخوێنەوە »

سه‌ركرده‌یه‌كی‌ په‌كه‌كه‌ له‌قه‌ندیل هه‌ڵات

سه‌ركرده‌یه‌كی‌ باڵای‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان، ڕیزه‌كانی‌ ئه‌و پارته‌ی‌ جێهێشتووه‌و په‌كه‌كه‌ش زانیارییه‌كان پشتڕاست ده‌كاته‌وه‌. بەپێی زانیارییەكان به‌مدواییانه‌ بووه بڕیار گابار،  ئه‌ندامی‌ دیوانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆنگره‌ی‌ گه‌ل، له‌قه‌ندیل هه‌ڵاتووه‌و شوێنی‌ نیشته‌جێبوونی‌ ئێستای‌ نازانرێت. لەمبارەیەوە بەرپرسێكی باڵای كەجەكە ئەو زانیارییانە پشتڕاست دەكاتەوە‌و بە  NNAی راگەیاند بڕیار گابار ماوه‌ی‌ نزیكه‌ی‌ دوو مانگه‌ (بڕیار گابار) هه‌ڵاتووه‌. ئەو بەرپرسەی كەجەكە جەخت لەوە دەكاتەوە كە ئه‌وان نایانه‌وێت له‌سه‌ر …

زۆرتر بخوێنەوە »

کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕ دوو کادری دێرینی ده‌رکرد

کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێر دوو کادری دێرین ‘حه‌مه‌ موهته‌دی‌’و ‘خالد سیاده‌ت’ ی له ڕیزه‌کانی خۆی ده‌رکرد. دوو ڕۆژ پێش دوو کادری دێرینی کۆمه‌ڵه له لایه‌ن ته‌شکیلاتی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕه‌وه‌ به تۆمه‌تی ‘پێشێلکردنی پره‌نسیپه حزبییه‌کان‌و ئاماده‌نه‌بوون له کۆبوونه‌وه‌کان’ ده‌رکران‌و به‌‌و بۆنه‌وه هه‌ر یه‌که له حه‌مه موهته‌دی و خالد سیاده‌ت ڕوونکردنه‌وه‌یان بڵاو کردووه‌ته‌وه‌. ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی موهته‌دی‌و سیاده‌ت: بۆ ڕای گشتی ئەوڕۆ 20ی مانگی دێسامبری 2013 …

زۆرتر بخوێنەوە »

كۆنفڕانسی یەكەمی لاوانی رۆژهەڵات داوای رووخانی كۆماری ئیسلامیی دەكات

لە بڕگەی بڕیارو راسپاردەكاندا سەرجەم 27 خاڵ وەكوو ئەنجامی كۆنفڕاسی یەكەمی لاوانی رۆژهەڵات پەسەندكرا كە تێیدا دروشمی رووخان بووە یەكێك لە پەسەندكراوەكانی ئەم كۆنفڕانسە. پاش مشت‌و مڕێكی زۆر لە بابەت ئەوەیكە ئایا پێویستە دروشمی رووخان بچێتە نێو پەسەندكراوەكانی ئەم كۆنفڕانسە، زۆرینەی ئەندامانی بەشدار دەنگیان بە خاڵی دروشمی رووخانی كۆماری ئیسلامیدا. دەقی دروشمەكە: كۆنفڕانس سەرجەمی سیاسەتەكانی كۆماری ئیسلامیی مەحكووم‌و داوای رووخانی …

زۆرتر بخوێنەوە »

ئەندامێكی كۆنفڕانسی لاوانی رۆژهەڵات: با كوردێكی موسڵمان بین

یەكێك لە گرینگترین باسەكانی كۆنفڕانسی لاوانی رۆژهەڵات مەسەلەی ئیسلامی سیاسی بوو كە پاش ئەوەی لە لایەن پێشكەشكاری باسەكە باسی لێوەكرا، یەكێك لە بەشداربووانی كۆنفڕانسی لاوان وتی، بۆ ئەوەی ئێمە لایەنی كوردبوونی لاو بپارێزن دەتوانین خۆمان وەك كوردێكی موسڵمان پێناسە بكەین. لە حاڵێكدایە كە بەشی هەرە زۆری ئەندامانی كۆنفڕانس هاودەنگیان لەسەر جیایی ئایین لە سیاسەت هەیە‌و بە گشتی پرسی ئیسلامی سیاسی …

زۆرتر بخوێنەوە »

ئیسلامی سیاسی‌و دیاردەی مادە هۆشبەرەكان تەوەرێكی گرینگی كۆنفڕانس بوو

لە درێژەی بەڕێوەچوونی كۆنفڕانسی یەكەمی لاوانی رۆژهەڵات پرسی پەرەگرتنی ئیسلامی سیاسی لە رۆژهەڵاتی كوردستان‌و كاریگەرە مەنفیەكانی لەسەر لاوان درایە بەر باس‌و لێكۆڵینەوە. لەم بەشەدا ئاماژە بە رۆڵی رێكخراوە ئیسلامیە سیاسیەكان كرا كە چەندین شێوازی جۆراوجۆریان گرتوتە پێش بۆ ئەوەی جەماوەر‌و بە تایبەت بەرەو لای خۆیان رابكێشن‌و بەمشێوە رەوتی بەرەوپێشچوون‌و گەشەی كۆمەڵگا بە لاڕێدا دەبەن. هاوكات لە بەشێكی دیكەی ئەم كۆنفڕانسە …

زۆرتر بخوێنەوە »

هەولێر: بەڕێوەچوونی یەكەم كۆنفڕانسی لاوانی رۆژهەڵات

ئەمڕۆ هەینی 29ی سەرماوەزی 1392 كاتژمێر 8:30 سەرلەبەیانیی لاوانی رۆژهەڵاتی كوردستان پاش چەند مانگ ئامادەكاریی، لە شاری هەولێر یەكەمین كۆنفڕانسی خۆیان بۆ ماوەی یەک رۆژی تەواوی کاریی لە ژێر دروشمی ” یەكڕیزیی لاوان بەرەو داهاتوویەكی گەش” دەسپێکرد. لەم كۆنفڕانسەدا كە كۆمەڵێكی بەرچاو لە لاوانی رۆژهەڵات بەشداربوون چەندین باسی جۆراوجۆر لە بابەت كێشە‌و گرفتەكانی بەردەم لاوانی كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان درایە بەر …

زۆرتر بخوێنەوە »

بڕیارە یەكشەممە 6 گیراوەكەی رۆژهەڵات ئازاد بكرێن

بڕیاروایە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو 6 گیراوەكەی رۆژهەڵات لە زیندانی مەحەتەی هەولێر ئازاد بكرێن. سەرچاوەیەكی ئاگادار بە زاگرۆس پۆستی راگەیاند 6 كەس لەو چالاكوانە رۆژهەڵاتییەی بە تۆمەتی بەردباران كردنی كۆنسوڵخانەی ئێران لەهەولێر ماوەی نزیكەی دوو مانگە زیندانی كراون، بڕیارە یەكشەممەی داهاتوو ئازاد بكرێن. رۆژی سێشەممەی رابردوو لەدانیشتنێكی تایبەتی دادگا لەشاری هەولێر دوو كەس لە گیراوەكانی رۆژهەڵات ئازاد كران‌و شەشەكەی دیكەش بە …

زۆرتر بخوێنەوە »

2 شارۆمەندی كورد بە 5 ساڵ زیندان مەحكوم دەكرێن

دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئازەربایەجان حكومی 5 ساڵ زیندانی بۆ دو هاوڵاتی خەڵكی مەهاباد پشتڕاستكردەوە. بەپێی هەواڵێكی هەواڵنێری موكریان، لقی 10ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئازەربایەجان رۆژی چوارشەممە 27ی سەرماوەز حكومی 5 ساڵ زیندانی بۆ فاروق سامانی‌و رەسوڵ خزر مروەت، دوو شارۆمەندی مەهابادی پشتڕاست كردەوە. ئەم دوو هاوڵاتیە بەتۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی ئێران‌و پرۆپاگەندە دژی حكومەت‌و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە نەیارەكان مەحكوم كراون.

زۆرتر بخوێنەوە »