هەولێر: بەڕێوەچوونی یەكەم كۆنفڕانسی لاوانی رۆژهەڵات

ئەمڕۆ هەینی 29ی سەرماوەزی 1392 كاتژمێر 8:30 سەرلەبەیانیی لاوانی رۆژهەڵاتی كوردستان پاش چەند مانگ ئامادەكاریی، لە شاری هەولێر یەكەمین كۆنفڕانسی خۆیان بۆ ماوەی یەک رۆژی تەواوی کاریی لە ژێر دروشمی ” یەكڕیزیی لاوان بەرەو داهاتوویەكی گەش” دەسپێکرد. لەم كۆنفڕانسەدا كە كۆمەڵێكی بەرچاو لە لاوانی رۆژهەڵات بەشداربوون چەندین باسی جۆراوجۆر لە بابەت كێشە‌و گرفتەكانی بەردەم لاوانی كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان درایە بەر باس‌و لێكۆڵینەوە. تەوەرەكانی پێكهێنەری ئەم كۆنفڕانسە بریتین لە:
-دیارده‌ی کۆچی لاوانی رۆژهه‌ڵات به‌ره‌و هه‌نده‌ران
_به‌ربه‌ست‌و له‌مپه‌ره‌کانی گه‌یشتن به‌ عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
_ده‌ورو رۆڵی لاوان له‌ شۆڕشی رزگاری‌خوازی
_ئێعدام‌و ده‌ست به‌سه‌رکرانی لاوانی رۆژهه‌ڵات
_ئیسلامی سیاسیی‌و ده‌ره‌نجامه‌کانی له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
_ئه‌نفالی سپی‌و کاریگه‌ریی له‌سه‌ر لاوانی رۆهه‌ڵات
_خواست‌و چاوه‌ڕوانی‌یه‌کانی لاوانی رۆژهه‌ڵات
_چۆنیه‌تی ئاماده‌کاری بۆ کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی لاوانی چوار پارچه‌ی کوردستان
شایانی باسە، تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە بەشی یەكەمی كۆنفڕانس كۆتایی پێهاتووە‌و بڕیارە بەشی دووهەم دوانیوەرۆ بەڕێوە بچێت.

1477805_507608306004086_539989272_nIMG_2117 IMG_2152 IMG_2196 IMG_2009 IMG_2238

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.