چوار شه‌ممه‌ 19 حوزه‌یران 2024

رژیمی ئێران هەوڵی قڕكردنی ئاژەڵە نایابەكانی كوردستان دەدات

سەرچاوەیەك باس لەوەدەكات چەكدارانی سەر بە حكومەتی ئێران لە چەند ناوچەیەكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەستیان كردووە بە لەناوبردنی ئاژەڵە نایاب و دەگمەنەكان.
ژینگەپارێزێكی شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی كوردستان بە رادیۆ نەوای ڕاگەیاند: پاش ئاگرتێبەردانی ژینگە و دارستانەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە لایەن چەكدارانی سەر بە حكومەتی ئێران، ئەمجارە لە گەڵ هاتنی وەرزی سەرما ئەو چەكدارانە دەستیان كردووە بە لە ناوبردنی چەندین جۆر ئاژەڵ و باڵندەی دەگمەن و نایاب لەوانە هەڵۆ، واشە، شابوەكەڕە، ڕێوی و چەقەڵ.

وتیشی: چەكدارانی سەر بە ئیتلاعات و سوپا كە چەكی جۆری كڵاشینكۆفیان پێ یە، لە چیاكانی كۆساڵان و شاهۆ بەشێوەیەكی بەربڵاو دەستیان كردووە بە ڕاوكردنی كەڵەكێوی و بزنە كێوی.

هەر بە وتەی ئەو سەرچاوەیە تەنیا لە ماوەی رابردوودا 10 باڵندە و ئاژەڵی بریندار رادەستی “ئەنجومەنی سەوزی چیا” كراوە و ئەو ئەنجومەنە ناحكومیەش لە سەر ئەركی خۆی چارەسەریان بۆدەكات.

ئەو ژینگەپارێزە ئەو كردەوەی هێزە ئەمنیەكانی ئێرانی بە هەڵمەتێك بۆ “قڕكردن و لەناوبردنی ژینگەی كوردستان” ناوبردووە.

جێی ئاماژەیە لە ساڵانی رابردوودا چالاكوانانی ژینگەپارێزی رۆژهەڵاتی كوردستان چەندین جار حكومەتی ئێران و هێزە ئەمنیەكانی ئەو وڵاتەیان بە سوتاندنی دارستانەكانی ئەو بەشەی كوردستان تۆمەتبار كردووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.