حه‌فته‌ی رابردوو له پێکدادانی نێوان هێزه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌رمه‌نستان‌و ئازه‌ربایجان له ناوچه‌ی قه‌ره‌باغ لانیکه‌م 8سه‌ربازی ئازه‌ری کوژراون‌و ئێستاش هه‌ردوولا له ئاماده‌باشیی ته‌واودان.
زۆرتر بخوێنەوە »جیهان
هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماریی تورکیه له ئوروپا ده‌ستی پێ‌کرد
یه‌که‌مین هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماریی تورکیه ده‌ستی پێکردو هاوڵاتییانی ئه‌و وڵاته له ئوروپا به گه‌رمی پێشوازییان له پرۆسه‌که کردووه.
زۆرتر بخوێنەوە »دوو زه‌ڕافه له کاتی گواستنه‌وه‌یاندا سه‌ریان به‌ر پردی ناوجاده که‌وتو به هۆیه‌وه مردن
دوو زه‌ڕافه له کاتی گواستنه‌وه‌یاندا له ئافریقای باشوور سه‌ریان به‌ر پردی ناو جاده که‌وتووه‌و به هۆیه‌وه مردن.
زۆرتر بخوێنەوە »ئێران داوای له میسر کرد بریندارانی غه‌زه‌ی بۆ بگوازێته‌وه
ئێران له رێگه‌ی جێگری عه‌ره‌بی‌و ئافریقایی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌یه داوای له میسر کردووه تا په‌له‌بکات له مۆڵه‌تدان به گواستنه‌وه‌ی یارمه‌تیه‌کانی بۆ که‌رتی غه‌زه‌و هه‌ره‌وا گواستنه‌وه‌ی بریندارانی شه‌ڕ بۆ ئێران به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنیان.
زۆرتر بخوێنەوە »وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئامریکا بڕیاری دادگای تێگزاسی سه‌باره‌ت به که‌شتیه نه‌وتییه‌که‌ی کوردستان ره‌دکرده‌وه
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا له وڵامی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی که‌شتیی نه‌وتیی کوردستان له لایه دادگای تێگزاسه‌وه رایگەیاندووه كەشتییەكە لەدەرەوەی سنووری تێگزاسو لەكەنارەوەكاندایە‌و به‌و بۆنه‌وه شه‌رعیه‌تی یاسایی نییه.
زۆرتر بخوێنەوە »یه‌که‌م ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵکی دژ به داعش له موسڵ روویدا
له درێژه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌و رووخاندنی شوێن‌و ئاسه‌واره مێژووییه‌کانی موسڵ‌و ناوچه‌کانی تری ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش، ئه‌و گروپه ئه‌مڕۆ ویستوویه‌تی مناره‌ی دێرینی حه‌دبا بته‌قێنێته‌وه، به‌ڵام ژماره‌یه‌ک خه‌ڵکی موسڵ له شوێنه‌که کۆبونه‌ته‌وه‌و رێ‌یان له‌و کاره گرتووه.
زۆرتر بخوێنەوە »تاڵیبان 14که‌سی به هۆی جیاوازیی نه‌ته‌وه‌یی گوله‌باران کرد
گروپی تاڵیبان له ئه‌فغانستان 15هاوڵاتیی ئه‌و وڵاته‌ی به هۆی جیاوازیی نه‌ته‌وه‌یی له پارێزگای غوری ئه‌و وڵاته گوله‌باران کرد‌و سه‌رجه‌میان گیانیان له‌ده‌ستدا.
زۆرتر بخوێنەوە »له ماوه‌ی ساڵێکدا روانگه‌ی جیهان بۆ ئامریکا نه‌رێنیتر بووه
له نێوان ساڵه‌کانی 2012و 2013 روانگه‌ی جیهان بۆ ده‌سه‌ڵاتی ئامریکا نیگاتیڤ تر بووه‌و بره‌وی جیهانیی ئه‌و وڵاته له ناو خه‌ڵکی جیهاندا که‌میکردووه.
زۆرتر بخوێنەوە »حه‌ماس به دزییه‌وه ئیسراییل موشه‌کباران ئه‌کات
حه‌فته‌ی رابردوو حه‌ماس ڤیدیۆیه‌کی بڵاوکردووه‌ته‌وه که تێیدا هاوڵاتییه‌کی مه‌ده‌نیی فه‌له‌ستین به‌ته‌نیا له کاتی ته‌قاندنی موشه‌کێک به‌ره‌و ئیسراییل له سه‌ر چه‌رخی میوه‌فرۆشی‌و به دزییه‌وه دیاره.
زۆرتر بخوێنەوە »له 30 وڵاتی دنیادا، سه‌رۆکی حکومه‌ت ده‌بێ له ئایینێکی دیاریکراو بێت
له لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێ له سه‌ر شێواز‌و مه‌رجه‌کانی به‌شداریکردنی خه‌ڵکی وڵاتانی جیهان له سه‌رۆکایه‌تیی وڵاته‌کانیاندا ده‌رکه‌وتووه له 30وڵاتی دنیادا سه‌رۆکه‌کان ئه‌بێ سه‌ر به ئایینێکی دیاریکراو بن، که ئه‌و 30وڵاته‌ش هاوتایه به 15% هه‌موو جیهان.
زۆرتر بخوێنەوە »میت ده‌یان ئه‌فسه‌ری ئه‌رته‌شی ده‌ستبه‌سه‌ر کرد
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشهمه میتی تورکیه زیاتر له 50ئه‌فسه‌ری ئه‌و وڵاته‌ی له چه‌ند شار‌و ناچه‌یه‌کی جیادا به تۆمه‌تی گهندهڵیو سیخوڕی ده‌ستبه‌سه‌رکرد.
زۆرتر بخوێنەوە »مه‌سیحییه‌کانی موسڵ شاربه‌ده‌ر کران
دوای ئه‌وه‌ی داعش سێ مه‌رجی بۆ مه‌سیحییه‌کانی موسڵ دانا بۆ مانه‌وه‌و ژیانیان له شاره‌که‌ی خۆیان، به ناچار به‌ره‌و هه‌رێمی کوردستان هاتن‌و نه‌یانتوانی هیچ یه‌که له‌و مه‌رجانه قبوڵ بکه‌ن.
زۆرتر بخوێنەوە »ئه‌و شوێنانه‌ی ئامریکا نابێ به‌سه‌ریاندا بفڕێت
دوای که‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌ی جۆری MCH17ی وڵاتی مالێزی به سه‌ر ئاسمانی ئۆکراینی رۆژهه‌ڵات، نه‌خشه‌یه‌ک بڵاو بووه‌ته‌وه که تێیدا 16وڵات‌و ناوچه‌ی مه‌ترسیدار بۆ فڕین به تایبه‌ت فڕینی فڕۆکه ئامریکاییه‌کان ده‌ستنیشان کراوه.
زۆرتر بخوێنەوە »هێزی زه‌وینیی ئیسراییل هێرشی بۆ سه‌ر که‌رتی غه‌زه ده‌ست پێ‌کرد
دوێنێ پێنجشه‌مه سه‌رۆک وه‌زیران‌و وه‌زیری به‌رگریی ئیسراییل بڕیاری هێرشی هێزی زه‌وینیی ئیسراییل‌یان دا بۆ که‌رتی غه‌زه‌و شه‌وی رابردووش هێزه‌کانی ئیسراییل هێرشه‌که‌یان ده‌ستپێکرد.
زۆرتر بخوێنەوە »ئێران له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا بنکه‌ی تایبه‌ت ده‌کاته‌وه
قاسم سلێمانی به‌رپرسی سپای قودس‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران که له ئێستادا ئه‌رکی پاراستنی کۆمه‌ڵێک ناوچه‌ی ناوه‌ڕاست‌و باشووری عێراق‌ی پێ سپێردراوه به تازه‌یی له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا بنکه‌یه‌کی تایبه‌تیی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی چالاکییه‌کانی خۆی له عێراق کردووه‌ته‌وه.
زۆرتر بخوێنەوە »مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای تورکیه کۆده‌بێته‌وه
ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 23پووشپه‌ڕ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به سه‌ردانێک گه‌یشته تورکیه‌و له لایه‌ن به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته عه‌بدوڵا گویل‌و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه‌وه پێشوازیی لێ‌کرا.
زۆرتر بخوێنەوە »