شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

ئێران داوای له میسر کرد بریندارانی غه‌زه‌ی بۆ بگوازێته‌وه

ئێران له رێگه‌ی جێگری عه‌ره‌بی‌و ئافریقایی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌یه داوای له میسر کردووه تا په‌له‌بکات له مۆڵه‌تدان به گواستنه‌وه‌ی یارمه‌تیه‌کانی بۆ که‌رتی غه‌زه‌و هه‌ره‌وا گواستنه‌وه‌ی بریندارانی شه‌ڕ بۆ ئێران به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنیان.

حسه‌ین ئه‌میرعه‌بدوڵاییان جێگری عه‌ره‌بی‌و ئافریقایی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی رایگه‌یاندووه ئه‌وان ناڕه‌زایه‌تیی وڵاته‌که‌یان به دواکه‌وتنی پێدانی مۆڵه‌تی ره‌وانه‌کردنی یارمه‌تیی بۆ غه‌زه‌و هه‌روه‌وا ره‌وانه‌کردنی بریندارانی شه‌ڕ بۆ تاران‌یان گه‌یاندووه‌ته کاربه‌ده‌ستانی وڵاتی میسر.

به وته‌ی ناوبراو ئه‌وان پێشتر ناوی 57برینداریان داوه‌ته‌ وڵاتی میسر تا به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری ره‌وانه‌ی تاران‌یان بکه‌ن، هاوکات 100تۆن شت‌ومه‌ک‌و خواردنیان ناردووه‌ بۆ میسر تا بۆ غه‌زه‌ی به‌ڕێ بکه‌ن به‌ڵام تا ئێستا به‌ڕێ نه‌کراوه.

به وته‌ی ماڵپه‌ڕی حکومه‌تیی فارس ئه‌و به‌رپرسه‌ی کۆماری ئیسلامی یه‌کشه‌مه‌ی رابردوو چاوی به ‘سامیح شوکری’ به‌رپرسی هاوتای میسری که‌وتووه‌و له‌گه‌ڵی بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه رێکه‌وتووه.

شایانی باسه تا ئێستا به‌رپرسانی ئێرانی‌و له سه‌رویانه خامنه‌یی به ئاشکرا هه‌ڕه‌‌شه‌ی له ناوبردنی ئیسراییل‌یان کردووه‌و هه‌ردوولایه‌نی حه‌ماس‌‌و سه‌رۆکایه‌تی‌و وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئیسراییل سووربونی خۆیان له سه‌ر درێژه‌دانی شه‌ڕ راگه‌یاندووه. به‌رپرسانی ئیسراییل له‌و باره‌وه له تازه‌ترین لێدوانیاندا رایان گه‌یاندووه تا له‌ناوبردنی هه‌موو تونێله‌ سه‌ربازییه‌کانی نێوان سه‌حرای سینای میسرو که‌رتی غه‌زه درێژه به شه‌ڕ ئه‌ده‌ن‌و له‌و باره‌وه ئاماده‌یی سه‌ربازییان هه‌یه، له به‌رامبه‌ریشدا لایه‌نی فه‌له‌ستینیی حه‌ماس رای گه‌یاندووه مه‌رجیان بۆ راگه‌یاندنی ئاگربڕ هه‌ڵگرتنی هه‌موو گه‌مارۆکانی سه‌ر که‌رتی غه‌زه‌یه.

میسر تا ئێستا کاردانه‌وه‌ی به‌و دووپاکردنه‌وه‌ فه‌رمییه نه‌بووه‌.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.