چوار شه‌ممه‌ 21 شوبات 2024

یه‌که‌م ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵکی دژ به داعش له موسڵ روویدا

له درێژه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌و رووخاندنی شوێن‌و ئاسه‌واره مێژووییه‌کانی موسڵ‌و ناوچه‌کانی تری ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش، ئه‌و گروپه ئه‌مڕۆ ویستوویه‌تی مناره‌ی دێرینی حه‌دبا بته‌قێنێته‌وه، به‌ڵام ژماره‌یه‌ک خه‌ڵکی موسڵ له شوێنه‌که کۆبونه‌ته‌وه‌و رێیان له‌و کاره گرتووه.

به گوێره‌ی هه‌واڵێک که راگه‌یاندنی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان له شاری موسڵ بڵاوی کردووه‌ته‌وه ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌مه ژماره‌یه‌ک له چه‌کدارانی داعش ویستوویانه ئاسه‌وارێکی کۆنی ئه‌و شاره به‌ناوی مناره‌ی حه‌دبا بته‌قێننه‌وه به‌ڵام خه‌ڵک روبه‌ڕویان بوونه‌ته‌وه‌و رێگرییان لێ کردوون.

له‌و باره‌وه سه‌عید مه‌موزینی بڵاوی کردووه‌ته‌وه داعش نه‌یانتوانیوه مناره‌که بته‌قێننه‌وه، به‌ڵام به‌شێکیان رووخاندووه‌و ئه‌گه‌ر خه‌ڵک رێگه‌ی لێ نه‌گرتنایه‌ت، به دڵنیاییه‌وه وه‌ک شوێنه‌کای تر به ته‌واوی له ناویان ده‌برد. به وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی پ.د.ک له ماوه‌ی نزیک دوومانگی رابردوودا، داعش له موسڵ لانیکه‌م 50ئاسه‌واری مێژوویی ئه‌و شاره‌ی له ناو بردووه.

مناره‌ی حه‌دبا له شاری موسڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 800ساڵ پێش ئێستاو سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداریی ئه‌مه‌وییه‌کان له‌و شاره‌و ده‌وترێت له کۆنترین ئاسه‌واره‌ مێژووییه‌کانی شاره‌که‌یه.

وێنه: مناره‌ی حه‌دبا له سه‌ر دیناری عێراقی.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.