چوار شه‌ممه‌ 20 تشرینی دووه‌م 2024

هێزی زه‌وینیی ئیسراییل هێرشی بۆ سه‌ر که‌رتی غه‌زه ده‌ست پێکرد

دوێنێ پێنجشه‌مه سه‌رۆک وه‌زیران‌و وه‌زیری به‌رگریی ئیسراییل بڕیاری هێرشی هێزی زه‌وینیی ئیسراییل‌یان دا بۆ که‌رتی غه‌زه‌و شه‌وی رابردووش هێزه‌کانی ئیسراییل هێرشه‌که‌یان ده‌ستپێکرد.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسراییل له ماڵپه‌ڕی خۆی بڵاو کردووه‌ته‌وه‌ بێنیامین نێتانیاهو سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسراییل‌و موشه یه‌علون وه‌زیری به‌رگریی ئیسراییل دوای پێگه‌یشتنی زانیاریی له سه‌ر هێرشی به‌ربڵاوی حه‌ماس بۆ سه‌ر هاوڵاتیانیی ئیسراییل هێرشیان بۆ سه‌ر چه‌ند تونێلی ئه‌و حزبه ده‌ست پێکردووه‌و توانویانه به‌ر به هێرشه بگرن.

سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه هۆکاری هێرشی زه‌وینی بۆ سه‌ر غه‌زه کۆتاییهاتنی عاگربڕی 5کاتژمێریی نێوان دوولایه‌ن بووه‌و ئه‌وه‌یکه حه‌ماس به خێرایی ده‌ستی کردووه‌ته‌وه به هاوه‌ن بارانی شارۆچکه ئیسراییلییه‌کان.

سه‌رچاوه هه‌واڵده‌رییه‌کان هاوکات هه‌وڵی ناوبژیوانی کردنه‌وه‌ی میسریان بڵاو کردووه‌ته‌وه له نێوان ئیسراییل‌و فه‌له‌ستین‌و رایانگه‌یاندووه ده‌سه‌ڵاتی سیسی سووره له سه‌ر کۆتاییهێنان به گرژییه‌کانی غه‌زه.

 

لینکی ژێره‌وه ڤیدیۆی چوونه ناوه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئیسراییله بۆ ناو که‌رتی غه‌زه.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.