شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

مه‌سیحییه‌کانی موسڵ شاربه‌ده‌ر کران

 دوای ئه‌وه‌ی داعش سێ مه‌رجی بۆ مه‌سیحییه‌کانی موسڵ دانا بۆ مانه‌وه‌و ژیانیان له شاره‌که‌ی خۆیان، به ناچار به‌ره‌و هه‌رێمی کوردستان هاتن‌و نه‌یانتوانی هیچ یه‌که‌ له‌و مه‌رجانه قبوڵ بکه‌ن.

له ماوه‌ی حه‌فته‌ی رابردوودا داعش سێ بژاردەی گۆڕینی ئایین، ئابوونه‌ی تایبه‌ت یا كوژرانی خستبووە بەردەم مەسیحییەكانی موسڵ، بەڵام ئەوان كۆچكردنیان بەرەو هەرێمی كوردستان وەك بژاردەی چوارەم دیاریكرد.

له‌و باره‌وه ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌مه وەزارەتی‌ ئەوقافی‌ حكومەتی‌ هەرێمی كوردستان گەیشتنی تەواوی مەسیحییەكانی لە موسڵەوە بۆ هەرێمی كوردستان راگەیاند، كە ژمارەیان 250 خێزانن. بەپێی راگەیەندراوه‌که، دوای ئاگاداركردنەوەی مەسیحییەكانی موسڵ لەلایەن داعش لە هەینی رابردووه‌وه، ئەمڕۆ یەكشەممە مەسیحییەكان موسڵیان جێهێشتو‌وە‌و مه‌رجه‌کانی داعشیان ره‌دکردووه‌ته‌وه.

مەریوان نەقشبەندی‌، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف ئاماژەی‌ بەوەداوە بێ ئەوەی رێگەیان پێبدرێت هیچ شتێك لەگەڵ خۆیان ببەن، ‘دەست بەسەر ماڵ‌و موڵكیاندا گیراوەو تەواویان هاتنە هەرێمی كوردستان.’

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی باشوووری کوردستان رایگه‌یاندوو: “ئێستا مه‌سیحییه‌کان بەسەر ناوچە جیاجیاكانی دەشتی نەینەواو هەولێرو دهۆك دابەشبون‌و هیچ خانەوادەیەكی مەسیحیش لەموسڵ نەماوە.”

هەڕەشەی کرده‌وه‌یی سەر مەسیحییەكانی موسڵ، دوای رفاندنی چەند راهیبەیەك لە كەنیسەكانی موسڵ لەلایەن داعشەوە ده‌ستی پێکرد كە تائێستاش چارەنوسیان نادیارە.

له لایه‌کی تره‌وه سه‌رۆكایەتی هەرێمی كوردستان، لەڕاگەیەنراوێكدا ئیدانەی ئەو هەوڵە نوێیەی داعش دەكات‌و بەدور لەدابونەریتی پێكەوەژیان‌و بنەماو یاساكانی مافی مرۆڤ و ئایین، وەسف کرد. له ماوه‌ی رابردوو داعش ماڵه مه‌سیحیه‌کانی موسڵی به پیتی ‘ن’ دیاری کردبوو داوای لێکردبوون یا ئیسلام بێنن، یا باج بده‌ن یا ئه‌یانکوژن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.