وەرزشوانێکی کورد توانی لە پێشبڕکێی جیهانی پاورلیفتینگی ئازادی وڵاتی گورجستان،پلەی یەک بە دەست بێنێت.
زۆرتر بخوێنەوە »کوردستان
برینداربوونی زیندانیانی سیاسی کورد لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج
دوابەدوای هێرشی گروپێکی پێنج کەسی لە زیندانیانی دەرەکی تاوانبار بە ئەندامەتی لە گرووپی تیرۆریستی داعش لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج بۆ سەر زیندانیانی سیاسی کورد، چەندد کەس لەزیندانیانی سیاسی بەدەستی ئەو کەسانە بریندار بوون.
زۆرتر بخوێنەوە »خۆکوژی دوو کچی مێرمنداڵ لە سەرپێڵ زەهاو
لە دوایی بۆمەلەرزەکەی ساڵی ڕابردووی پارێزگای کرماشان بە هۆی پێڕانەگەیشتن و کەم تەرخەمی بەرپرسانی ڕژیم بەو ناوچانە،خەڵکی لێقەوماو تووشی سەدان کێشە و لە باری دەروونیەوە تووشی خەمووکی بوون،کە تا ئەمڕۆ قوربانی لێدەکەوێتەوە.
زۆرتر بخوێنەوە »بانگهێشتی خوێندکارێکی خەڵکی شاری کامیاران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە
ڕۆژی ۷ی گەلاوێژ ، خوێندکاری کورد خەڵکی کامیاران بە ناوی “کامبیز نەدیمی” بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لەو شارە کرا و لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوەی لە گەڵ کرا.
زۆرتر بخوێنەوە »کچانی شیناوێ لە دوایی ٦ساڵ بەردەوام ئازار دەکێشن
کچانی قوتابخانەی شیناوێ کە ٦ ساڵ پێش بە هۆی ئاگر گرتنی قوتابخانەی شیناوێ تووشی سووتانی لە ڕادەبەدەر بوون، پاش دەیان جار نەشتەرگەری، ئێشتاش بە دەم ئێش و ئازار و وڵام نەدانەوەی بەرپرسانی ڕژیم بە داواکاریەکانیان دەناڵێنن.
زۆرتر بخوێنەوە »گیان لە دەستدانی ١٤ کەس لە نێو ڕووبار و بەنداوەکانی پارێزگای ورمێ
لە سەرەتای ئەمساڵی هەتاویدا،لە پارێزگای ورمێ ١٤ هاوڵاتی لە کاتی مەلە کردن لە نێو بەنداوەکان و ڕووبارەکاندا گیانیان لە دەستداوە.
زۆرتر بخوێنەوە »دەستگیری و نادیار بوونی چارەنووسی ١٣ هاوڵاتی لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
١٣ هاوڵاتی کورد له شارەکانی سنه، مهریوان، سهقز و بۆکان له یهک حهوتووی ڕابردوودا لە لایەن هێزه ئهمنیهتییهکانی ڕژیمەوە دەستگیر کراون.
زۆرتر بخوێنەوە »مانگرتنی کرێکارانی کوردی کورەخانەکانی شاری تەورێز
کرێکارانی کوردی کورەخانەکانی شاری تەورێز لە پارێزگای ئازەبایجانی ڕۆژهەڵات، کە زیاتر لە ٢٠٠٠ کرێکارن بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەر بڕین بە کەم بوونی حەقدەستەکانیان دەستیان دایە مانگرتن.
زۆرتر بخوێنەوە »کرماشان:مانگرتن و ناڕەزایەتی
ڕۆژی شەممە ٦ی گەلاوێژی شۆفێرانی ئۆتوبوس لە شاری کرماشان دەستیان دایە ناڕەزایەتی دەربڕین و مانگرتن .
زۆرتر بخوێنەوە »کرێکارانی شارەوانی شارۆچکەی سەوڵاوا دەستیان دایە مانگرتن
کرێکارانی شارەوانی شارۆچکەی سەوڵاوا سەر بە پارێزگای سنە، بەهۆی دواکەوتنی ماوەی نۆ مانگ مووچە و حەقدەستەکانیان دەستیان دایە مانگرتن.
زۆرتر بخوێنەوە »ئازادی موختار زارعی بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆنی
دادستانی شاری سنە بۆ ئازادکردنی چالاکێکی مەدەنیی کورد لە شاری سنە داوای بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تەمەنی کرد.
زۆرتر بخوێنەوە »چارەنووسی ٣ هاوڵاتی دەستگیر کراوی خەڵکی شاری مەریوان نادیارە
سێ هاوڵاتی خەڵکی شاری مەریوان کە دوو حەفتە پێش، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لەو شارە دەستبەسەر کرابوون، لە شوێنی ڕاگرتنیان و چارە نووسیان هیچ هەواڵێک لە بەردەستدا نیە.
زۆرتر بخوێنەوە »هاوڵاتیەکی خەڵکی شاری سنە بە زیندان و دوورخرانەوە مەحکووم کرا
هاوڵاتیەکی خەڵکی شاری سنە بە تاوانی بەهایی بوون،لە لایەن لەقی ٤ی دادگای پێداچوونەوەی شاری سنە،بە یەک ساڵ زیندان و یەک ساڵ دوور خرانەوە بۆ شاری میناب مەحکووم کرا.
زۆرتر بخوێنەوە »کرێکارێکی کورد چارە نووسی نادیارە
کرێکارێکی کورد بە ناوی ئەرەستوو مورادی خەڵکی ئاوایی سەرهویە سەر بە شاری سنە لە لایان هێزەکانی ئێتلاعاتی ڕژیم لە شاری سنە دەستگیر و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.
زۆرتر بخوێنەوە »کۆبونەوەی نارەزایەتی چالاکانی مەدەنی شاری سنە لە کێوی کوچکە ڕەشی ئەو شارە
ڕۆژی هەینی 5ی گەلاوێژ،شاخەوانان و چالاکانی مەدەنی شاری سنە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان لە دژی بڕیاری تێکدانی کوچکە ڕەش لە لایان ڕژیمەوە بەڕێوە برد.
زۆرتر بخوێنەوە »کردنەوی دۆسییەی نوێ بۆ چالاکانی کرێکاری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
دادگای شۆڕشی ڕژیم لە شاری سنە، بۆ چالاکانی مەدەنی و کرێکاری شاری سنە لە دوایی کردنەوەی دۆسییەیەکی نوێ، بۆ ڕۆژی ۱۳ی گەلاوێژ بانگهێشتی ئەو دادگا کردوە.
زۆرتر بخوێنەوە »