سێ هاوڵاتی خەڵکی شاری مەریوان کە دوو حەفتە پێش، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لەو شارە دەستبەسەر کرابوون، لە شوێنی ڕاگرتنیان و چارە نووسیان هیچ هەواڵێک لە بەردەستدا نیە.
لە دوایی دوو حەفتە لەدەستگیر بوونی سێ هاوڵاتی خەڵکی شاری مەریوان بە ناوەکانی عەتا فەتاحی خەڵکی ئاوایی سەردۆش، وریا فەرەجی خەڵکی ئاوایی نێ و هۆشیار کەسرایی خەڵکی ئاوایی نێ،تا ئێستا لەسەر چارەنووسیان هیچ زانیاریەک لەبەر دەستدا نیە.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست:سەرەڕایی بەدواچوونەکانی بنەماڵەی ئەم سێ هاوڵاتیە، تا ئێستا لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعات و دام و دەزگاکانی پەیوەندیدار هیچ زانیاریەک و وڵامێکیان پێ نەدراوەتەوە.
ئەو سێ هاوڵاتیە کوردە ڕۆژی٢٠ی پووشپەڕ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری مەریوان، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە ئۆپۆزۆسیۆنەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کرابوون.