سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

کردنەوی دۆسییەی نوێ بۆ چالاکانی کرێکاری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

دادگای شۆڕشی ڕژیم لە شاری سنە، بۆ چالاکانی مەدەنی و کرێکاری شاری سنە لە دوایی کردنەوەی دۆسییەیەکی نوێ، بۆ ڕۆژی ۱۳ی گەلاوێژ بانگهێشتی ئەو دادگا کردوە.

 

سێ چالاکی کرێکاری  و مەدەنی شاری سنە،بەناوەکانی یەدوڵا سەمەدی، جەمیل شەهابی و ئارمین شەریفە، هەریەک بە تۆمەتی درۆ و دەلەسە و شێواندنی ڕای گشتی وهەروەها بە تۆمەتی پروپاگەندا دژی ڕژیم و پەیوەندی لە گەڵ حیزبە ئۆپۆزۆسیۆنەکانی دژبەری ڕژیم، لە لایەن لقی ۱۰۹ ی دادگای پێڕاگەیشتن و دادگای شۆڕشدا دۆسیەێیکی نوێیان بۆ کراوەتەوە.

هەروەها دەبێت ڕۆژی ۱۳ی مانگی گەلاوێژ بۆ هەر دوو دۆسیەکە لە کاتی دیاری کراودا لە دادگا ئامادە بن.

ئەو سێ کەسە بە هۆی بەشداری کردن لە ڕۆژی ۱ی مانگی مەی، “ڕۆژی جیهانی کرێکار”، قۆڵبەست دەکرێن و لە دوای ۱٥ ڕۆژ بە دانانی بارمتە ئازاد دەکرێن بەڵام دادگای شۆڕشی شاری سنە دۆسییەیەکی نوێیان بۆ دەکاتەوە و دەبێت سەردانی دادگا بکەنەوە.

ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ یەکەم جار نیە کە دۆسییە بە دژی چالاکنی مەدەنی و کرێکاران ساز دەکات،بەردەوام لە هەڵدانەوەی تۆمەت و تاوان بۆ هاووڵاتیان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و لە سیستمی دادوەری ڕژیمدا شتێکی نوێ نیە بۆ سزادانی چالاکان مەدەنی و کرێکاری.

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …