سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

برینداربوونی زیندانیانی سیاسی کورد لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج

دوابەدوای هێرشی گروپێکی پێنج کەسی لە زیندانیانی دەرەکی تاوانبار بە ئەندامەتی لە گرووپی تیرۆریستی داعش لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج بۆ سەر زیندانیانی سیاسی کورد، چەندد کەس لەزیندانیانی سیاسی بەدەستی ئەو کەسانە بریندار بوون.

بەهۆی ئەم هێرشەوە  بۆ سەر زیندانیانی سیاسی کورد، دەستی سەعید شێرزاد شکاوە و پێی لوقمان مورادی لەجێ چووە وئارەش سادقی، کەمەری بریندار بووە و تاقمێکی دیکە لە زیندانیانیش بریندار بوون.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست: ئەم گرووپە لە زیندانیانە دەرەکی بوون و  لە وڵاتانی ئازەربایجان، چێچێن وعێراق بوون بە تاوانی ئەندامەتی لە نێو داعش، لە زینداندان و پەروەردە و ڕاهێنانی تایبەتیان بینیە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو؛ چەندد ڕۆژ پێش زیندانیانی تاوانبار گوازرانەتەوە بۆ هۆڵی زیندانیانی سیاسی لەبەندەکانی ۱۰ و ٤.

ئەم زیندانیانە لە شوێنی هەواخۆری زیندانەکەدا هێرش دەکەنە سەر زیندانیانی سیاسی،یەک لە وانە بە ناوی ساڵح ئۆف خەڵکی کۆماری ئازەبایجان کە هێرش دەکات، تیلمەیەکی تیژکراو دەخاتە ژێرملی هوشەنگ ڕەزایی “بەندکراوی سیاسی کورد”و وتوویە ئێوە کافرن و ڕشتنی خوێنی ئێوە ڕێگە پێدراوە.

دوواتر زیندانیانی سیاسی دیکە بۆ یارمەتی کردن و ڕزگار کردنی گیانی هوشەنگ ڕەزایی، زیندانیانی داعشی هێرشیان کردۆتە سەر زیندانیانی سیاسی کورد  و بە چەقۆ و ئاسن برینداریان کردوون وپاش تێکهەڵچوونەکە، زیندانیانی سیاسی دەگوازرێنەوە بۆ ناو بەندەکان، بەڵام بەرپرسانی زیندان بۆ چارەسەرکردنی زیندانیانی برینداری کورد خۆدەبوێرن وتائێستەیش چارەسەر نەکراون.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …