کرێکارێکی کورد بە ناوی ئەرەستوو مورادی خەڵکی ئاوایی سەرهویە سەر بە شاری سنە لە لایان هێزەکانی ئێتلاعاتی ڕژیم لە شاری سنە دەستگیر و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.
ئەرستوو کرێکاری بیناسازیە و لە تارانکاری دەکرد و باوکی دوو منداڵە.
ئەم کرێکارە کوردە بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ یەکێک لە حێزبە ئۆپۆزۆسیۆنەکانی ئێران دەستگیر کراوە و پاش دەستبەسەر کردنی،نابراو بۆ شوێنێکی نادیار دەگوازرێتەوە و تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە شوێنی ڕاگرتن و بارو دۆخی ناوباو هیچ زانیاریەک لەبەر دەستدا نییە و سەرەڕای سەردانی بنەماڵەکەی بۆ بنکە و ناوەندە ئیتلاعاتییەکان نەیانتوانیوە هیچ وڵامێک وەر بگرن.
جێگای باسە کە هێزەکانی ڕژیم لەم دواییانە گرتن و هەڕەشە و گوشار خستنە سەر چالاکانی مەدەنی و سیاسی کورد لە لایەن چڕتر بووەو و تەنانەت چالاکانی کرێکاریش سەرەڕای نەبونی هیچ جۆرە خزمەتگوزایەکی تایبەت و ستاندارد لە هەلومەرجێکی زۆر نالەباردا درێژە بە کار و ئەرکەکانیان دەدەن،لە زۆربەی مافەکانیان بێ بەش کراون و بە توند و تیژی هەڵسوکەوتیان لەگەڵ دەکەن.