١٣ هاوڵاتی کورد له شارەکانی سنه، مه‌ریوان، سه‌قز و بۆکان له یه‌ک حه‌وتووی ڕابردوودا لە لایەن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی ڕژیمەوە دەستگیر کراون.
دەستگیری کردنی چالاکانی کورد لە شاره‌کانی سنە، سه‌قز و بۆکانیش به‌رده‌وامه. ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی پووشپه‌ر خاتوو سه‌یران ئارامش له گه‌ڕه‌کی ٣٥ی شاری سنه له‌لایه‌ن هێزهئهمنیهتییهکانهوه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێکی ناایار گوازڕایه‌وه. سه‌یران ئارامش خه‌ڵکی گوندی حسێنئابادی سەر بە شاری سنه‌یه و بۆ چاوپێکه‌وتنی یه‌کێک له ئاشناکانی چوبووه گه‌ڕه‌کی ٣٥ی شاری سنه و به تۆمه‌تی پێوه‌ندی کردن له‌گه‌ڵ یه‌کێک له حیزبه کوردییه‌کانی دژبه‌ری ڕژیم گیراوه. له هه‌واڵێکی دیکه‌دا و هه‌ر له سنه چه‌ند ڕۆژ پێش هێزەکانی ئیداره‌ی ئیتلاعات که‌سێکیان به ناوی میلاد ساعیدپه‌نا ته‌مه‌ن 22ساڵه ده‌ستبه‌سه‌ر کردووه و هاوکات ئه‌و هێزانه که‌سێک به ناوی عه‌لی ئهڵاویسی خه‌ڵکی ئاوای کوڕکوڕه له ناوچه‌ی سه‌ڵواتاوا ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌که‌ن. ناوبڕاو ساڵی ٨٢ی هەتاوی به تۆمه‌تی هاوکاریکردن لە گەڵ یه‌کێک له حیزبه کوردییه‌کانی دژبه‌ری ڕژیمی ئێران چه‌ند مانگ لە گرتووخانەدا بوو. هه‌ر له درێژه‌ی ڕه‌وتی گرتنی چالاکانی کورد ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ٢٤ی پووشپه‌ڕیش سێ که‌س به ناوه‌کانی سیروان ئه‌رغه‌وانی، ئه‌میر ڕه‌زایی و فه‌رزاد سادقی، خه‌ڵکی ئاوای ته‌نگیسه‌ر له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه به ته‌له‌فوون بانگهێشت دەکرێن ودوایی دەستگیر کراون. ڕۆژی چواشه‌ممه ٢٧ی پووشپه‌ڕی هێزه‌کانی ئیتلاعات له شاری سه‌قز، سه‌عدوون خه‌لیلی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێکی نادیار دەگوازرێتەوه. سه‌عدوون خه‌لیلی له گه‌ڕه‌کی که‌ریمئاوای سه‌قز له ماڵی باوکی بهتومهتی ڕێکڵام بۆ حیزبه کوردییه‌کانی دژبه‌ری ڕژیم ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه. لهههوالێکی دیکه‌دا ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری بۆکان شه‌هرام سه‌یدزاده و که‌ریم سه‌یدزاده (باوکی شه‌هرام)یان بۆ ئەو ئیدارەیە بانگهێشت کردووه و دوای چه‌ند سه‌عات لێکۆڵینه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ریان کردوون. له مه‌ریوانیش ڕۆژی ٢٢ی پووشپه‌ڕ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم چالاکێکی کرێکاریی ئه‌و شاره‌ی به ناوی په‌یمان عه‌بدی ده‌ستبه‌سه‌ر کرد. ئێواره‌ی ڕۆژی پێنچشه‌ممه ٢١ی پووشپه‌ڕیش ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری میاندواو چه‌ند که‌سی خه‌ڵکی گوێکجهلییان بە ناوەکانی جه‌ماڵ خۆریانی، کاوه خزری، “ئاکام خزری کە ته‌مه‌نی 10ساڵە”و کامیل خزری ده‌ستبه‌سه‌ر کردوه.