پێنج شه‌ممه‌ 2 كانونی یه‌كه‌م 2021
ماڵەوە / کوردستان / کرماشان:مانگرتن و ناڕەزایەتی

کرماشان:مانگرتن و ناڕەزایەتی

ڕۆژی شەممە ٦ی گەلاوێژی شۆفێرانی ئۆتوبوس لە  شاری کرماشان دەستیان دایە ناڕەزایەتی دەربڕین و مانگرتن .

شۆفێر ئۆتوبوسەکانی شاری کرماشان ڕۆژی شەممە بە هۆی کەمی موچە و کرێی هاتۆچۆیی دیاری کراو،کە لە لایەن شارەوانی و ناوگانی هاتۆچۆی ئەو شارە بۆیان دیاری کراوە دەستیان دایە مانگرتن و نەچوونەسەرکارەکانیان و ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی.

هاوکات لە زۆربەی پارێزگاکانی ئێران شۆفێرەکانی بارهەڵگر ماوەی یەک حەفتەیە، بە هۆی کێشەی ئابووری و گران بوونی پێداویستییەکانیان و لە خوار بوونی کرێ و وڵامنەدانەوی بەرپرسانی ڕژیم  بە داخوازیەکانیان لە یەک مانگی ڕابردوودا دەستیان داوەتە مانگرتن،بەرز بوونەوەی کێشە ئابوریەکانی ڕژیم و توند بونی گەماڕۆ ئابوریەکانی سەر ئێران، نرخی خواردەمەنی هەمو پێداویستیەکانی کۆمەڵگا چەند بەرابەر بونەتەوە کەچی موچە کرێکاران و چینی کەم داهاتی کۆمەڵگا هەر لە شوێنی دیاری کراوی خۆیدا قەتیس ماوەتەوە.

 

 

بابەتی هاوپۆل

ئەمیر بایەزیدی‌ ئازەر بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندان کرا

رۆژی شەممە ٢٩ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “ئەمیر بایەزیدی ئازەر” کوڕی “مستەفا” و خەڵکی …